مەزڵوم کۆبانێ دەڵێت دەبێت ئێران گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە بە باشیی بخوێنێتەوە
بە لەبەرچاوگرتنی دۆخەکەش پێویستە مافی کورد بدات.
هەواڵ:KNNC
مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات-هەسەدە ڕایگەیاند:
کوردانی ڕۆژهەڵات لە سەرەتای شۆڕشی ڕۆژئاواوە پاڵپشتی بەردەوامیانبوون و تەنانەت
یەکەمین شەهیدی شۆڕشەکەش کوردێکی ڕۆژهەڵاتبووە.
فەرماندارەکەی کورد وتیشی، هاوکاتی گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە هەژموونی ئێران
گۆڕانکارییەکی زۆری بەسەرداهاتووە و ئەو باڵادەستییەی نییە کە پێشتر هەیبوو، دەبێت ئێرانیش بە باشیی ئەو گۆڕانکارییانە
بخوێنێتەوە و گۆڕانکاریی ڕیشەیی لە شێوازی بەڕێوەبردندا بکات، مافی کورد و تەواوی
ئەو پێکهاتانە بدات کە لەوێ هەن، خواستی گەل لەبەرچاوبگرێت، تا مەترسیی لە خۆی دوربخاتەوە.
مەزڵوم کۆبانی وتیشی، ئەوان لە ڕۆژئاوا هەمیشە پاڵپشتی گەلی کورد دەکەن لە
ڕۆژهەڵاتی کوردستان و هەرکاتێک ڕۆژهەڵات پێویستی پێبێت ڕۆژئاوا لەپشتی دەبێت...
293 جار خوێندراوەتەوە