دیپلۆماتكارێكی ئه‌مریكی ده‌ڵێت، لاوازبوونی ئێران ده‌رفه‌تێكی له‌باره بۆ
چه‌ككردنی گروپه چه‌كداره‌كانی
عێراق.
زه‌ڵمای خه‌لیلزاد دیپلۆماتكار‌و باڵیۆزی پێشوتری ئه‌مریكا له‌عیراق له‌تۆڕی
كۆمه‌ڵایه‌تی ئێكس نوسینێكی بڵاوكردوه‌ته‌وه‌و تیایدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردوه، لە ناوخۆی عێراقدا فشارێکی سیاسیی
بەهێز هەیە بۆ چەککردنی گروپەکان و کۆنترۆڵکردنی چەک لە دەستی دەوڵەتدا. تەنانەت هەندێک
لە گرووپەکان ئامادەییان بۆ چەکدانان دەربڕیوە، کە ئەمەش جێگەی خۆشحاڵییه.
به‌وته‌ی خه‌لیلزاد،عیراق ڕێگەیەکی دووری لەبەردەمە بۆ داماڵینی چەک و هەڵوەشاندنەوەی
ئەو گروپانە، چونکە خاوەنی دەسەڵاتی سیاسی، ئابوری و هێزن و لەلایەن ئێرانیشەوە
پشتگیری دەکرێن.
جه‌ختی له‌وه‌شكردوه‌ته‌وه ئەو گروپانە مەترسییەکی گەورەن بۆ سەر سەروەری
و سەقامگیری و خۆشگوزەرانیی عێراق، بەڵام بە لەبەرچاوگرتنی لاوازیی ئێستای ئێران،
دەرفەتێک هەیە بۆ سەرکەوتن و دەبێت ئەم دەرفەتە له‌كیس نه‌چێت.
194 جار خوێندراوەتەوە