ئەمڕۆ هەرێم 120 ملیار دینارەکە ڕادەست دەکات و بەغدادیش بڕیار لە ناردنی
موچە دەدات.
هەواڵ:KNNC
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوریی حکومەتی هەریمی کوردستان بە کەی
ئین ئینی ڕاگەیاند: ئەمڕۆ وەزارەتەکەیان 120 ملیار دینار وەک داهاتی نانەوتیی بۆ
مانگی تشرینی یەکەم-10 دەخاتە سەر لقی هەولێری هەژماری بانکی ناوەندیی عێراق.
لەبارەی موچەی دوو مانگ بەر لە ئێستاش واتا مانگی10 ئەو سەرچاوەیە وتی، هەر
لەدوای ڕادەستکردنی 120 ملیار دینارەکە، حکومەتی عێراقیش بڕیار لە ناردنی پارەی
موچەی منوچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەدات، کە بڕەکەی نزیکەی ترلیۆنێک دینارە.
ئەوەش لە کاتێکدایە حکومەتی عێراق دەستی بە دابەشکردنی موچەی کۆتا مانگی
ئەمساڵ-کانونی یەکەم-12 کردووە و موچەخۆرانی هەرێمی کوردستانیش چاوەڕوانی موچەی
دوو مانگ بەر لە ئێستان و لەم هەفتەیەشدا ساڵی دارایی عێراق دادەخرێت...
105 جار خوێندراوەتەوە