وهزیری تهندروستیی
ههرێمی كوردستان سکاڵای لەسەر 53 پزیشکی گشتی دەرەوەی وڵات لە بنکەی پۆلیسی تەیراوە تۆماردەکات ،ئهو
پزیشكانهش لهراگهیهنراوێكدا روونكردنهوهیهك ئاراستهی رای گشتی دهكهن.
هەواڵ:KNNC
وهك لهراگهیهنراوهكهدا
هاتوه “ئێمەی پزیشکانی گشتی دەرەوەی وڵات
لە چاوەڕوانی چارەسەرکردنی کێشەکانمان و راست کردنەوەی ئەو پێشێلکارییەی بەرامبەرمان
کراوە، لە جیاتی گەڕانەوەی مافەکانمان و جێبەجێکردنی ماددەی شەشی ساڵی 2000 تایبەت بە
پزیشکی و پلە بەندی پزیشکی ، و وهڵامدانهوهی هەموو ئەو نوسراوانەی دەستەی مافی مرۆڤ و سەندیکا پزیشکانی هەرێمی
کوردستان و هۆشداری دادگای کارگێری هەولێر کە رەوانەی وەزارەتی تەندروستی کراوە سەبارەت
بە گەڕانەوەی مافەکانمان و
جێبەجێکردنی داواکارییەکانمان، كهچی لەلایەن بنکەی پۆلیسی تەیراوە ئاگاداركراینهوه
، کەسەردانی بنکەی ناوبراو بکەین بۆ ئیفادە لەسەر سکاڵای وەزیری تەندروستی ، بەبیانووی ئەوەی خۆپیشاندان و مانگرتن لە وەزارەتی
تەندروستی ئەنجامدراوە. سەرەڕای ئەوەی
کە چەندان جار رووبەڕوی ئازار و لێدان و هەرەشە
کردن و تەنانەت و دەست بەسەر کردنیش بووینەتەوە ، بەڵام وەزارەتی تەندروستی لە جیاتی
گەڕانەوەی مافەکانمان و جێبەجێکردنی داواکارییە زەوتکراوەکانمان ، وەزیری تەندروستی
سكاڵای لە دژی ئێمەی پزیشک
تۆماركردوه ،بۆیه ئێمە ئەمە بە کپکردنی دەنگی
مافخوراو و ناڕازی ئێمە وهەڕەشە بۆسەر ئازادی رادەربڕین دەبینین .
194 جار خوێندراوەتەوە