ده‌زگای هه‌واڵگری عێراق
ره‌تیكرده‌وه هیچ په‌یامێك به‌به‌غدا گه‌یشتبێت له‌باری نزیكبونه‌وه‌ی واده‌ی په‌لاماردانی
ئه‌م وڵاته.
هەواڵ:KNNC
ئاژانسی هه‌واڵی عیراقی
له‌زاری به‌رپرسێكی ده‌زگای هه‌واڵگری ئه‌م وڵاته ره‌تیكرده‌وه ، هیچ په‌یامێكیان له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تێكی
عه‌ره‌بی یاخود ده‌زگایه‌كی هه‌واڵگری خۆرئاواوه به‌ده‌ستگه‌یشتبێت له‌باره‌ی
واده‌ی نزیكبونه‌وه‌ی په‌لاماردانی سه‌ربازیی و له‌هه‌مان كاتیش‌دا داوا له‌میدیاكان
كراوه كه به‌ئاگایی و وردبنیانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌م جۆره پرسانه‌دا بكه‌ن
كه زیان به ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی عیراق ده‌گه‌یه‌نێت.
لایخۆشیه‌وه سه‌باح
نو‌عمان- وته‌بێژی سه‌ربازیی به‌ناوی سه‌رۆكوه‌زیرانی عیراق هۆشداریدا له‌ئه‌گه‌ری
هه‌رهێرشێكی سه‌ربازیی و دوپاتیشیكرده‌وه ،كه به‌غدا هیچ په‌یامێكی ئاگاداركردنه‌وه‌ی
پێنه‌گه‌یشتوه.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا
حه‌مید موسه‌وی ئه‌ندامی هاوپه‌یمانیی فه‌تح به‌عه‌ره‌بی جدیدی رایگه‌یاند: ده‌نگۆی
په‌لاماردانی عیراق له‌لایه‌ن ئیسرائیل و ئه‌مریكاوه ته‌نیا پێشبینیه‌كی نادروسته‌و
چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیی شیعه‌كانیش كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه گفتوگۆ‌و هه‌وڵی
سیاسی له‌گه‌ڵ واشنتۆن و ولاتانی تر به‌رده‌وام و له‌هه‌مان كاتیش‌دا سه‌روه‌ریی
عیراق پارێزراو بێت
289 جار خوێندراوەتەوە