ڕوانگەی ئیکۆی عێراق ڕایگەیاند بەهای یەدەگی زێڕی عێراق بە نزیکەی 23.64 ملیار دۆلارە، هۆشداری دەدات لە بەکارهێنانی بۆ چارەسەرکردنی کورتهێنانی دارایی وڵات.
هەواڵ:KNNC
لە بەیاننامەیەکدا ، ڕوانگەکە ڕایگەیاندووە، "عێراق لە ماوەی ساڵی 2025دا نزیکەی 8.2 تۆن زێڕی کڕیوە، بەمەش کۆی یەدەگەکانی بۆ 170.9 تۆن بەرزبووەتەوە".
لە ڕاگەیەندراوەکەدا زیاتر ڕوونیکردووەتەوە "ئەم زیادبوونە بەم شێوەیە دابەشکراوە: یەک تۆن لە مانگی ئازار، 1.6 تۆن لە مانگی حوزەیران، 3.1 تۆن لە مانگی تەمموز، و 2.5 تۆن لە مانگی ئابدا".
ڕوانگەکە ڕوونی کردەوە کە "کۆی یەدەگی عێراق کە 170.9 تەنە لە ئێستادا یەکسانە بە 23.064 ملیار دۆلار کە بەرزترین ئاستی یەدەگی زێڕە لە مێژووی عێراقدا".
ڕوانگەی ئیکۆ-عێراق هۆشداریدا لە هەر دەستکاریکردنێک لە یەدەگی زێڕ بۆ پڕکردنەوەی کورتهێنان، جا چ بە فرۆشتنی بەشێکی یان خستنە ژێر وەبەرهێنانی مەترسیدار، جەختیشی لەوە کردەوە کە سەروەت و سامانێکی سەروەرییە کە بۆ سەقامگیری دارایی تەرخانکراوە و نەک بۆ بەدەستهێنانی داهاتی دەستبەجێ.
101 جار خوێندراوەتەوە