بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی داخستنی 10 هەزار باڵەخانەی بازرگانی و پیشەسازی
و پڕۆژەی دیکەی راگهیاند، کە سەرپێچی ڕێساکانی سەلامەتییان کردووە.
هەواڵ:KNNC
نوئاس سەباح شاکر، بەڕێوەبەری بەشی پەیوەندییە گشتییەکان و ڕاگەیاندن لە بەڕێوەبەرایەتی
بەرگری شارستانی ڕایگەیاند، بەڕێوەبەرایەتی بەردەوامە لە چاودێریکردنی بینا و دامەزراوەکان
بۆ دڵنیابوون لە پابەندبوون بە مەرج و ستانداردەکانی سەلامەتی.
وتیشی "بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی لهماوهی یهكساڵدا نزیکەی 10
هەزار باڵهخانهو بینای بازرگانی و پیشەسازی و پڕۆژەی دیکەی دەستنیشانکردووە کە سەرپێچی
ڕێساکانی سەلامەتییان کردووە
جهختیشیكردهوه ، كه لیژنەکانی
بەرگری شارستانی بەهۆی جێبەجێنەکردنی مەرجەکانی خۆپارێزی، بەپێی یاسای بەرگری
شارستانی ژمارە 44ی ساڵی 2013، ئەو بینایانەیان داخستووە".
بهوتهی ئهو بهرپرسهی بەرگری شارستانی، "ئەو ڕێکارانە بەشێکن لە
هەوڵەکانی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی بۆ کەمکردنەوەی ڕووداوەکانی ئاگرکەوتنەوە
لە ڕێگەی چارەسەرکردنی هۆکارە بنەڕەتییەکانیان".
ئهوهشی دوپاتكردهوه کە "ئەو دامەزراوانە ڕێگەیان پێنادرێت بکرێنەوە
و دەست بە کارەکانیان بکەنەوە تا ئەو کاتەی هەموو ستانداردە سەلامەتییە پێویستەکان
بەدی نههێنن.
321 جار خوێندراوەتەوە