جەنگیز چاندار بۆ ئەردۆغان: دەمی هاکان فیدان دابخە

KNN : Kurdish News Network
09:06 - 21/12/2025
کوردستان
+
-

جەنگیز چاندار دۆستە تورکەکەی کورد داوا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان دەکات دەمی هاکان فیدان دابخات و هەڕەشە لە کورد نەکات، دەشڵێت ئەگەر پێتان وایە پێکەوەژیانی گەلان بەوجۆرە دەبێت ئەوە بە هەڵەداچوون.

 

هەواڵ:KNNC

 

جەنگیز چاندار پەرلەمانتاری پارتی یەکسانیی و دیموکراسیی گەلان-دەمپارتی لەنێو هۆڵی پەرلەمانی تورکیاوە پەیامێکی توندی بۆ هاکان فیدانی وەزیری دەرەوەی تورکیا نارد لەبارەی لێدوانەکانی دژ بە کورد و بە ڕەجەب تەیب ئەردۆغانی وت، دەمی هاکان دابخە.

 

جەنگیز چاندار وتی" بەڕێز سەرۆککۆمار دەمی هاکان فیدان دابخە لەو هەڕەشە زمانە زبرەی بەرامبەر کورد بەکاری دەهێنێت، ئایا بەو زمانە قسەکردن ئەو بەهێزکردنی برایەتی و پێکەوەژیانە هەزار ساڵەیەیە کە ئێوە باسی دەکەن؟ ، بۆیە وەزیری دەرەوەی تورکیا ڕاستبکەرەوە"

 

جەنگیز چاندار وتیشی، کاتێک هاکان فیدان زمانی هەڕەشە لە کورد دەکات و ئەو زمانە وتارە کینەییانە بەرامبەر ڕۆژئاوا دەدات، ئەوا دڵی ملیۆنان کوردی پێدەشکێت و هەرچی هەنگاوەکانی ئاشتیی و چارەسەریی یە زیانی پێدەگات، ئەو جۆرە لە قسەکردن، نوسینی ئەو داستانە و مێژووە ئەستەم دەکات کە ئەردۆغان ڕایگەیاندوە، هەموومان پێکەوە دەست بە نوسینەوەی دەکەین".

 

جەنگیز چاندار سیاسەتمەداری تورکیا و پەرلەمانتاری ئێستای دەمپارتی، تورکە و بە یەکێک لە دۆستەکانی کورد دادەنرێت کە هەمیشە داکۆکیکاری سەرسەختی کورد و بەدەستهێنانی مافەکانی بووە...

307 جار خوێندراوەتەوە