مەزڵوم عەبدی دەڵێت لە
سوریا دەسەڵات گۆڕاوە و ئەقڵییەت وەک خۆیەتی، بەهیچ شێوەیەک کورد بەم جۆرەی ئێستا
ناچێتە هیچ هاوبەشییەکەوە لەگەڵ دیمەشق، دەبێت ئەوان سود لە ئەزموونی هەسەدە
وەربگرن و ساڵی نوێش ساڵی کورد دەبێت.
هەواڵ:KNNC
مەزڵوم عەبدی
فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات-هەسەدە لە دیدارێکی میدیاییدا ڕایگەیاند:
ساڵێکە لە سوریا دەسەڵات گۆڕاوە، بەڵام هەمان ئەقڵییەت و بیروباوەڕە وڵات
بەڕێوەدەبات و تاکڕەویی هەیە، ئەوەش بەربەستی گەورەی بەردەم پێکهێنانی سوریایەکی
نوێیە کە گەلی سوریا تێکۆشانی بۆکرد.
مەزڵوم عەبدی ئاماژەی
بەوەکرد، نزیکەی ساڵیکی ڕێککەوتنی 10ی ئازار لەنێوان کورد و دیمەشقدا ئەنجامدراوە
و تا ئێستا بەندەکانی ڕێککەوتنەکە جێبەجێ نەکراون تاکە دەستکەوتی ئەو ڕێککەوتنە ئاگربەستە،
کە وایکردوە بەبێ شەڕ دانوستانی ڕێککەوتن بکەن، دەبێت بەزووی ئەو ڕێککەتنەش ببێتە
کردار، وتیشی، بەپێی بەندێکی ڕێککەوتنەکەن کە باس لە جێبەجێکردن دەکەن پێش 2026،
بەڵام جێبەجێنکردنی لەو وادەیە بە مانای کۆتاییهاتن و شکستی کورد نایەت،
بەپێچەوانەوە با نەیاران بزانن ساڵی 2026 سآڵی کوردە و دەستکەوتی مەزنی بۆ کورد
تێدایە.
فەرماندارەکەی کورد لەبارەی گەڕانەوەی ئاوەکانی عەفرین و گرێسپی و سەرێکانی وتی، یەکێک لە بەندەکانی
ڕێککەوتنی 10ی ئازار گەڕانەوەی ئاوارەکانە، بەڵام تا ئێستا ئەوە ڕووی نەداوە، چونکە
ئەوەی لەو ناوچانە باڵادەستە تورکیایە نەک سوریا و دەبێت بە ئامادەیی هاوپەیمانی
نێودەوڵەتیی ڕەزامەندی تورکیا کوردان بگەرینەوە زێدی خۆیان.
لەبارەی چۆنییەتی
بەشداری هێزەکانی هەسەدە لە سوپای سوریادا مەزڵوم عەبدی ئاماژەی بەوەدا، هەسەدە
نایەوێت تێکەڵی سوپا ببێت، بەڵکو دەیەوێت سوپایەکی نوێ ئاوابکرێت هەسەدەش ئامادەیی
خۆی هەبێت، هەروەها ژنانی هەسەدەش یەکێکن لەو خاڵانەی کە سازشیان لێناکرێت و دەبێت
لیوای تایبەتیان هەبێت کە خۆیان خۆیان بەڕێوەببەن، بەبێ جێبەجێکردنی خواستەکانیش
هەسەدە هیچ ڕێککەوتنێک لەگەڵ دیمەشق ناکات.
وتیشی تورکیا دەستوەردان دەکات و نایەوێت ڕێککەوتن ئەنجام بدرێت لەڕێگەی ئەو گروپانەی کاریان بۆ کردوە و ئێستا لەنێو حکومەتدا باڵادەستن، ئەوانەی کە عەفرین و ناوچە کوردیەکانییان داگیرکرد و خەڵکەکەیان وەدەرنا.
مەزڵوم کۆبانێ وتی، کورد
ئەوانە دەناسێت کە وەزاەرتی بەرگریی سوریا بەڕێوەدەبەن و دەبێت ئەوان بگۆڕدرێن،
مادام سوریا بەڕووی جیهاندا کراوەتەوە وچووتە هاوپەیمانییەتی دژی تیرۆر و داعش
ئەوا ناچارن گۆڕانکاریی بکەن و سودیش لە ئەزموونەکانی هەسەدە وەربگرن لەشەڕی
داعشدا، هێرشەکەی تەدموریش سەلماندی حکومەتی سوریا سەرکەوتوو نەبووە لە ڕوبەڕووبوونەوەی
داعش، چونکە 10 ساڵە کورد و ئەمەریکا هاوپەیمانن شتی لەو شێوەیە ڕووی نەداوە....
226 جار خوێندراوەتەوە