وادەی کۆتایی هاتنی ڕەشەبا و سەرماکە ڕاگەیەنرا

KNN : Kurdish News Network
12:04 - 19/12/2025
کوردستان
+
-

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ئاسمان لە نێوان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و پلەکانی گەرما کەمێک بەرزتر دەبێت بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.

هەروەها ئاماژە بەوە کراوە، سبەی شەممە، هاوشێوەی ئەمڕۆ دەبێت و ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت.

سەبارەت بە سەرما و ڕەشەبا، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان دەڵێت: کاریگەریی بەرزە پەستانی هەوای ڕووسیا کە بارستە هەوایەکی وشک و شاردی لەگەڵ دەبێت، تاوەکو یەکشەممەی داهاتوو پلەی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو نزم دەبێتەوە.

دەشڵێت کە لە سەنتەری شارەکانی وەک سلێمانی و سۆران پلەی گەرما بۆ ژێر سفر دادەبەزێت و لە ناوچە شاخاوییەکانیش دەگاتە پێنج پلەی ژێر سفر.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی

هەولێر : 16 پلەی سیلیزی

سلێمانی : 14 پلەی سیلیزی

دهۆک : 16 پلەی سیلیزی

زاخۆ : 17 پلەی سیلیزی

کەرکوک : 18 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 16 پلەی سیلیزی

سۆران : 14 پلەی سیلیزی

گەرمیان : 18 پلەی سیلیزی.

48 جار خوێندراوەتەوە