هه‌ریه‌ك له‌رۆژنامه‌ی (Jerusalem post) ئیسرائیلی و(TA NEA)یۆنانی باس له‌دامه‌زراندنی به‌ره‌یه‌كی هاوبه‌ش له‌نێوان قوبرس و
وڵاته‌كانیان ده‌كه‌ن دژ به فراوانخوازی و هه‌ژموونی توركیا له‌رۆژهه‌ڵاتی ده‌ریای
ناوه‌راست.
به‌پێی رۆژنامه ئیسرائیلییه‌كه ده‌ستپێشخه‌ری دروستكردنی ئه‌وبه‌ره‌یه بەشێکە لە هەوڵێکی
فراوانتر بۆ ڕێگری‌کردن لە چالاکییە سەربازی و ستراتیژییەکانی تورکیا لە ڕۆژهەڵاتی
دەریای ناوەڕاست.
به‌پێی هه‌مان سه‌رچاوه بڕیارە هەفتەی
داهاتوو کیریاکۆس میتسۆتاکیس، سەرۆکوەزیرانی یۆنان و نیکۆس کریستۆدۆلیدس، سەرۆکی
قوبرس، بۆ کۆبوونەوەی لوتکە لەگەڵ بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی یۆنان، بگەنە
ئیسرائیل و لە چەند هەفتەی ڕابردووش‌دا کۆبوونەوەی
زۆر لەسەر ئەو پرسه کراوە.
هاوكات رۆژنامەی "TA NEA"ی یۆنانی لە راپۆرتێکیدا ، بڵاویكردوه‌ته‌وه ئەسینا خوازیاره هێزێکی
هاوبەشی سێقۆڵی لەگەڵ ئیسرائیل و قوبرس پێکبهێنێت بۆ ئەوەی رێگری لە فراوانبوونی
هەژموونی سەربازیی تورکیا لە دەریای نێوەڕاستدا بکات.
رۆژنامەكه ئاماژه‌ی به‌وه‌كردوه ، بەهۆی پەیوەندییە ستراتیجییەکانی
نێوان یۆنان و ئیسرائیل، ئەفسەرانی باڵا و شرۆڤەکاران کار لەسەر داڕشتنی پلانێک بۆ
بەهێزکردنی پێکەوەکارکردنی سەربازی دەکەن.
217 جار خوێندراوەتەوە