وەزیری دەرەوەی ئێران دەڵێت بەردەوامین لە پیتاندنی
یۆرانیۆم و لە ڕاوێژی بەردەوامدان لەگەڵ ڕوسیا بۆ دوبارەنەبوونەوەی هێرشەکانی
ئیسرائیل.
هەواڵ:KNNC
پاش
سەردانیکردنی عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ ڕوسیا و کۆبوونەوەی لەگەڵ
سێرگی لاڤرۆڤی هاوتای لە مۆسکۆ، کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانییان ئەنجامدا و تەوەرەکانی
گفتوگۆکانیان خستەڕوو کە پەیوەست بوو بە بابەتە پەیوەندیدارەکانی نێوانیان.
عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند: ئێران
توانای ئەتۆمیی خۆی لەدەستنەداوە و سەرباری هێرشەکانی ئیسرائیل ئەوان بەردەوامن لە
پیتاندنی یۆرانیۆم.
وتیشی، ئەمەریکا بە گوشارەکانی زیانی زۆری بە ئێران
گەیاند بەڵام نەیتوانی توانای ئەتۆمیی ئێران لەناوبەرێت و ئێران مافی خۆی بۆ
بەردوامیی لە پرسی ئەتۆمدا بەکاردەهێنێت.
عەباس عەراقچی سوپاسی پاڵپشتی بەردەوامی ڕوسیای کرد بۆ
تاران و وتی، لەگەڵ مۆسکۆ لە هەوڵ و ڕاوێژی بەردەوامدان بۆ دووبارەنەبووەنەوەی
هێرشەکان بۆسەر ئێران.
لەبارەی دانوستانەکانیشەوە وەزیری دەرەوەی ئێران
ڕایگەیاند: ئەوان مێزی دانوستان و گفتوگۆ چۆڵ ناکەن، بەو مەرجەی ئەمەریکا هاوسەنگی
بپارێزێت و دانوستانەکان بۆ واشنتن و تاران لەسەر بنەمای یەکسانییبن نەک
سەپاندن...
221 جار خوێندراوەتەوە