عێراق ده‌رگای دامه‌زراندنی له‌سه‌ر ده‌رچوانی كۆلیژه‌ پزیشكییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كرده‌وه‌

KNN : Kurdish News Network
09:52 - 16/12/2025
عێراق
+
-

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عێراق داوا له‌ده‌رچوانی كۆلیژ و په‌یمانگه‌ پزیشكییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات له‌رێگه‌ی فۆرمی ئه‌له‌كترۆنییه‌وه‌ داواكاری بۆ دامه‌زراندن پێشكه‌ش بكه‌ن.

 

 

وەزارەتی تەندروستی عێراق  له‌راگه‌یه‌نراوێكیدا داوای لە دەرچوانی کۆلێژەکانی هەرێمی کوردستان و دەرەوەی عێراق بۆ ساڵی خوێندنی 2023-2024  تایبەتمەند لە پزیشکی ددان، دەرمانسازی، و كۆلیژو په‌یمانگه‌ پزیشكی و ته‌ندروستییه‌كان كردوه‌ له‌رێگه‌ی فۆرمی ئه‌له‌كترۆنیه‌وه‌ داواكاری بۆ دامه‌زراندن پێشكه‌ش بكه‌ن .

 

ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌ كه‌ دامه‌زراندن  بە پشتبەستن بە ڕەزامەندی و ڕێنماییەکانی وەزیری تەندروستی دکتۆر ساڵح مەهدی حەسناوییه‌.

وەزارەتەکە ڕاشیگەیاندووە، ئەم بانگەوازە بەشێکە لە ڕێکارەکانی دامەزراندنی کارمەندانی وەزارەتی تەندروستی، بەپێی بڕگەکانی یاسای دەرچوونی پزیشکی ژمارە (6)ی ساڵی 2000.

 

هاوكات بەشی پلاندانان و پەرەپێدانی سەرچاوەکانی وەزارەتی ته‌ندروستیی ڕوونی کردەوە کە فۆڕمی داواکاری ئەلیکترۆنی لە بەرواری ڕاگەیاندنەکەوە بۆ ماوەی مانگێکی تەواو بەردەست دەمێنێتەوە، داواش لەو کەسانە دەکات کە شایستەن پابەندی ڕێنماییە فەرمییەکان بن و ڕێکارەکانی پێشکەشکردن تەواو بکەن.

 

لینیكی فۆرمه‌كه‌ بۆ ده‌رچوانی هه‌رێمی كوردستان              https://soft.moh.gov.iq/2025/kurdistan_g_2025_122025ty/login

لینكی فۆرمه‌كه‌ بۆ ئه‌وانه‌ی له‌ده‌ره‌وه‌ی عێراقن               https://soft.moh.gov.iq/2025/outsideiraq_g_2025_122025u/main_form

 

1537 جار خوێندراوەتەوە