وه‌زاره‌تی ناوخۆی عه‌ره‌بستانی سعودیه له‌راگه‌یه‌نراوێكیدا
بڵاویكردوه‌ته‌وه ، به‌ته‌نیا له‌ماوه‌ی ئه‌مساڵدا 340 كه‌س له‌وڵاته‌كه‌یان له‌سێداره‌دراون
.
هەواڵ:KNNC
به‌پێی راگه‌یه‌نراوه‌كه 232 كه‌س له‌وانه‌ی سزاكه‌یان به‌سه‌ردا
جێبه‌جێكراوه دۆسێكانیان په‌یوه‌ست بووه به‌مادده هۆشبه‌ره‌كان.
له‌دوای هه‌ریه‌ك له‌چین و ئێران ، سعودیه به‌پله‌ی سییه‌م
دێت له‌جێبه‌جێكردنی سزای له‌سێداره‌دان و له‌ساڵی پاریشدا له‌سعودیه 338 كه‌س له‌سێداره‌دراون
و وه‌ك ئاژانسی فرانس پرێسیش بڵاویكردوه‌ته‌وه، زیاد بوونی ژماره‌ی له‌سێداره‌دراون
له‌سعودیه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ی كه له‌دژی مادده هۆشبه‌ره‌كان به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
هارییت ماكۆلۆچ به‌ڕێوه‌به‌ری
به‌شی حاڵه‌ته‌كان له‌رێكخراوی (ریپریڤ) به‌فرانس پرێسی راگه‌یاندوه: ده‌سه‌ڵاتدارانی
سعودیه له ته‌موزی 2024ه‌وه به‌شیوه‌یه‌كی نیمچه رۆژانه ئه‌و كه‌سانه له‌سێداره
ده‌ده‌ن كه تۆمه‌تی به‌كارهێنان و بارزگانیی مادده‌ی هۆشبه‌ریان ده‌درێته پاڵ و
زۆربه‌شیان كه‌سانی بیانین و ئه‌وه‌ش پێچه‌وانه‌ی یاسا نێو ده‌وڵه‌تییه‌كانه.
111 جار خوێندراوەتەوە