هەسەدە و حکومەتی سوریا ڕێککەوتون

KNN : Kurdish News Network
01:48 - 17/12/2025
کوردستان
+
-

هەسەدە و حکومەتی سوریا ڕێککەوتن و بەم نزیکانە چۆنییەتی یەکگرتنی هێزەکان و ڕێککەوتنەکە ڕادەگەیەندرێت.

 

 

هەواڵ:KNNC

 

 

سەرچاوەیەکی ئاگەدار لە حکومەتی سوریا بە میدیاکانی ڕاگەیاندوە، حکومەتی سوریا و هێزەکانی سوریای دیموکرات لەسەر یەکگرتنی هێزە سەربازییەکان گەیشتوونەتە ڕێککەوتن و تەنها ڕاگەیاندنی ماوە،

 

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشکردوە، لە چەند ڕۆژی داهاتوودا ڕێککەوتن و چۆنییەتی تێکەڵکردنی یاخود یەکگرتنی هێزەکانی هەسەدە و حکومەتی کاتیی ڕادەگەیەندرێت.

 

ئەوەش هاوکاتە لەگەڵ ئەوەی کە بەردەوام پێکدادان و گرژیی لەنێوان هێزە سەربازییەکانی حکومەت و گروپەگرێدراواکانیی و هەسەدەدا ڕوودەدات، لە چەند ڕۆژی ڕابردوشدا مەزڵوم عەبدی فەرماندەی هەسەدە جەختی لە جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی 10ی ئازار کردەوە...

603 جار خوێندراوەتەوە