داواکاری گشتی ئەمریکا بڵاویکردووەتەوە، وەزارەتی داد بە هاوکاری FBI، پیلانێکی تیرۆریستی ئاشکراکردووە و پووچەڵکردووەتەوە
کە لە کالیفۆرنیا ئامادەکرابوو.
هەواڵ:KNNC
پام بۆندی، داواکاری گشتی دووپاتیکردەوە کە ئۆپەراسیۆنەکە لە ئەنجامی هەماهەنگی
چڕ و پڕی هەواڵگری و ئەمنی نێوان دەزگا فیدراڵیەکان بووە لهسهروههموشیانهوه وەزارەتی
داد و دەزگاکانی جێبەجێکردنی یاسا.
ئاژانسی رۆیتهرز دهڵێت لێکۆڵینەوەکان
بەردەوامن بۆ دەستنیشانکردنی هەموو ئەو کەسانەی پەیوەندییان بەو پیلانەوە هەیە و ئەوانەی
پشتگیری لە پیلانەکە دەکەن.
بڕیاریشە دەسەڵاتدارانی ئەمریکا زانیاری زیاتر بڵاوبکەنەوە لهبارهی ناوهرۆك
و وردهكاری پلانهكهو و ئەو ڕێوشوێنە یاساییانەی
کە لە دژی تۆمەتباران گیراوەتەبەر.
لەگەڵ نزیکبوونەوەی پشووەکانی سەری ساڵ، زۆرێک لە وڵاتانی ئەوروپا و ئەمریکا
ڕێوشوێنی ئەمنی توندیان گرتوهته بهر لەو
شوێنانەی کە ئاهەنگی سەری ساڵیان تێدا بەڕێوەدەچوو، لە کاتێکدا هەندێک لە شارەکانی
ئەوروپا ئاهەنگەکانیان هەڵوەشاندەوە بەهۆی مەترسی زۆری هێرشی تیرۆریستی لە شەوی سهری
ساڵدا.
172 جار خوێندراوەتەوە