وەزیری دەرەوەی ڕوسیا پشتیوانی مۆسکۆ بۆ ئێران دەردەبڕیت
و دەڵێت پیتاندنی یۆرانیۆم مافی خۆیەتی، سزاکانی ئەوروپاش بۆسەر ئێران بە پێشێلکاریی
ناودەبات.
هەواڵ:KNNC
پاش سەردانیکردنی عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ
ڕوسیا و کۆبوونەوەی لەگەڵ سێرگی لاڤرۆڤی هاوتای لە مۆسکۆ، کۆنگرەیەکی
ڕۆژنامەوانییان ئەنجامدا و تەوەرەکانی گفتوگۆکانیان خستەڕوو کە پەیوەست بوو بە بابەتە
پەیوەندیدارەکانی نێوانیان.
سێرگی لاڤرۆڤ ڕایگەیاند: ڕوسیا بەتەواوەتی پاڵپشتی ئێران
دەکات لە پرسی پیتاندنی یۆرانیۆمدا و تاران مافی خۆیەتی بەشێوەیەکی ئاشتییانە لە
پرسی ئەتۆمدا کاربکات، هەروەها ئەو سزایانەی یەکێتی ئەوروپا بەسەر ئێراندا دەیسەپێنێت
بە تەواوتی پێشێلکاری یاسا نێودەوڵەتییەکانە.
وەزیری دەرەوەی ڕوسیا وتیشی، ئەوروپا بەردەوامە لە
سیاسەتی داگیرکاریی و لەو بەهایانە لادەدات کە پێشتر بنەمابوون لای، وتیشی هاوکاریی
ئێران دەکەن لە گەیشتن بە ڕێککەوتنی ئاشتییانەی پرسی ئەتۆم....
71 جار خوێندراوەتەوە