وشکەسەرما بەردەوام دەبێت و ئەم چەند ڕۆژە هیچ بارانبارینێک پێشبینی
نەکراوە.
هەواڵ:KNNC
چەند ڕۆژێکە شەپۆلێکی سەرمای توند ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستانی
گرتوەتەوە و لەوبارەیەوە کەشناس شاڵاو هیدایەت بە کەی ئێن ئێنی ئەم کەشە
وشکەسەرمایە تا کۆتایی مانگ بەردەوام دەبێت.
شاڵاو هیدایەت ئاماژەی بەوەدا ڕەشەبای بەهێز ڕوو لە ناوچەکە دەکات و تا کۆتایی هەفتەش خێرایی با بە
چالاکیی دەمێنێتەوە، کە کاریگەرییەکەی لەسەر ناوچەکانی لەناوچەکانی سلێمانی و ڕاپەڕین
و کۆیە و به شێکی سنوری هەولێر و گەرمیان،
زیاترە بەراورد بە ناوچەکانی دیکە.
وتیشی، ئەم
وشکەسەرمایەی ئێستا لە ناوچەکەمان بوونی هەیە، تا کۆتاییەکانی ئەم مانگە بەردەوام
دەبێت و لە هەندێک شوێن پلەکانی گەرما بۆ سفر و خوار سفر دادەبەزێت.
لەبارەی
بارانبارینەوە شاڵاو هیدایەت ڕایگەیاند کە لەکۆتاییەکانی ئەم مانگە و سەرەتای
مانگی داهاتوو کەشێکی تەڕو باراناویی و زۆرباش دەگەڕێتەوە سەرتاسەری ناوچەکانی
هەرێمی کوردستان...
39 جار خوێندراوەتەوە