حكومه‌تی بەریتانیا بەڵێنیدا
بڕی (805 ملیۆن دۆلار) دابین بکات بۆ بەهێزکردنی
تواناکانی بەرگری ئاسمانی ئۆکرانیا، لەنێویاندا سیستەمی تاوەری پێشکەوتوو کە بۆ
خستنەخوارەوەی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ڕووسیا دروستكراون.
هەواڵ:KNNC
لایخۆشیه‌وه کایا کاڵاس،
بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا لە میانی دەستبەکاربوونی کۆمیسیۆنی داواكارییه
نێودەوڵەتییەکانی پەیوەست بە جه‌نگی ئۆکرانیا لە لاهای ڕایگەیاند، ڕوسیا ناتوانێت خۆی
له‌باجه جه‌نگی ئۆكرانیا بشارێته‌وه.
ئاماژەی بەوەشکرد، کۆمیسیۆنەکە
کە هەڵسەنگاندن بۆ زیانەکانی جه‌نگی ئۆکرانیا دەکات و ڕوسیا لێپرسینەوەی لەگەڵدا دەکرێت
و ده‌بێت قه‌ره‌بوی زیانه‌كان بكاته‌وه.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا
دەیڤید ڤان ویل وەزیری دەرەوەی هۆڵەندا ڕایگەیاند: کە وڵاته‌كه‌ی ده‌بێته باره‌گای کۆمیسیۆنی داواكارییه نێودەوڵەتییەکانی پەیوەست
بە جه‌نگی ئۆکرانیا .
وەزیرەکە ئاماژەی بەوەشکردووە،
ئامانجی سەرەکی کۆمسیۆنەکە دەستنیشانکردنی داواکارییەکانە و بەڕوونی گەرەنتی پارەدانی
زیانەکان بە ئۆکرانیا ناکات.
130 جار خوێندراوەتەوە