به‌پێی ئامارێكی فه‌رمیی
دادگاكانی عێراق له‌ماوه‌ی مانگی تشرینی دووه‌می رابردودا (جگه له‌هه‌رێمی
كوردستان) زیاتر له 5800 حاڵه‌تی جیابونه‌وه تۆمار كراون.
هەواڵ:KNNC
وه‌ك له‌ماره‌كه‌دا
هاتوه له‌ماوه‌ی ئه‌و مانگه‌دا 26129 حاڵه‌تی هاوسه‌رگیری و 5805 حاڵه‌تی جیابوونه‌وه تۆمار كراون
.
به‌پێی هه‌مان سه‌رچاوه له‌به‌غدادی
پایته‌خت زۆرترین حاڵه‌ته‌كانی هاوسه‌رگیری و جیابوونه‌وه تۆمار كراون .
به‌پێی
ئاماره‌كانی سەرۆکایەتی دادگای تێهەڵچوونەوەی بەغدا/ره‌سەفە (3961) گرێبەستی هاوسەرگیری
و (1239) حاڵەتی جیابوونەوەی تۆمارکردووە، دادگای تێهەڵچوونەوەی بەغدا/کەرخی
(3132) گرێبەستی هاوسەرگیری و (920) حاڵەتی تەڵاقی تۆمارکردووە.
هه‌رچی پارێزگای نەینەواشه له‌دوای به‌غداوه هاتوه بۆ ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كانی جیابونه‌وه‌و هاوسه‌رگیری به‌جۆریك
(2819) گرێبەستی هاوسەرگیری و 389 حاڵەتی جیابوونه‌وه تۆماركراون و، پاشان پارێزگاری
بەسرە پلەی سێیەم بە تۆمارکردنی 2324 گرێبەستی هاوسەرگیری و 637 حاڵەتی جیابونه‌وه
هاتوه.
124 جار خوێندراوەتەوە