پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق ڕایگەیاند، بانکی ناوەندی
سەرکەوتوو لە زیادکردنی یەدەگی دەرەکی و سنووردارکردنی هەڵاوسان کە بە هۆی سنورداری
لەسەرچاوەی داهات ڕوبەڕوی عێراق بوەتەوە.
هەواڵ:KNNC
عەلی عەلاق پارێزگاری بانکی ناوەندی ڕایگەیاند: لە ئێستادا
عێراق ڕووبەڕووی فشارە ئاڵۆزەکان و ئاستەنگە کەڵەکەبوەکانی ژێرخانی و گەشەپێدان دەبێتەوە،
ئەمەش پێویستی بە هەمەچەشنکردنی ئابورییە، چونکە ئێستادا عێراق بۆ زیاتر لە 90%ی داهاتەکەی
پشت بە بە هەناردەی نەوت دەبەستێت،کە ئەمەش دەبێتەهۆی ناجێگیری داهات و لاوازی سەقامگیری
دارایی و پێویستی بە دۆزینەوەی چارەسەری پێکهاتەیی هەیە.
عەلاق ڕونیشیکردەوە، لاوازی کەرتە بەرهەمهێنەرەکان وایکردوە
کە عێراق ببێتە وڵاتێکی زۆرینەی هاوردەکار، ئەمەش فشارێکی بەردەوام دەخاتەسەر دۆلار
و نرخی ئاڵوگۆڕی دراو، بەتایبەتی لەگەڵ بەرزبونەوەی هێزی کڕین و زیادبونی خواستی ڕۆژانە
لەسەر دراوی بیانی و کاریگەری ڕاستەوخۆ دەکاتەسەر سیاسەتی دراو.
پارێزگاری بانکی ناوەندی جەختیکردەوە، کە سەقامگیری
نرخی ئاڵوگۆڕکردن ئامانجێکی سەرەکییە، چونکە پەناگەیەکی سەلامەت بۆ وەبەرهێنەران و
هاوڵاتیانیش دابین دەکات. وە عێراق بە سەرکەوتوویی یەدەگی دەرەکی زیادکردووە و بەستوویەتییەوە
بە پاکێجێکی تۆکمەی سیاسەتی دراو، کە بەشداربووە لە کەمکردنەوەی ڕێژەی هەڵاوسان بۆ
نزیکەی 1%، کە یەکێکە لە نزمترین ئاستەکان کە تۆمارکراوە.
عەلاق ئاماژەی بەوەدا، عێراق لە ساڵانی ڕابردوودا توانیویەتی
بەشێک لە کورتهێنانی بودجە لە ڕێگەی پەرەپێدانی داهاتەنەوتییەکان دابین
بکات، هاوکات بەردەوامە لە هەماهەنگی لەگەڵ سەرۆکوەزیران بۆ ئەوەی ئەو سەرچاوانەی
زۆرترین بێت و پشتبەستن بە نەوت کەم بکاتەوە...
220 جار خوێندراوەتەوە