عەباس عەراقچی: ڕاهاتووین لەگەڵ ئەو شەڕە دەروونییەی لەگەڵمان دەکرێت

KNN : Kurdish News Network
11:14 - 17/12/2025
عێراق
+
-

وەزیری دەرەوەی ئێران دەڵێت ئیسرائیل هێرش ناکات و شەڕی دەروونی لەگەڵ ئێران دەکات، ئامادەیی تارانیش بۆ هەموو جۆرە ڕووبەڕووبوونەوەیەک دەردەبڕێت.

 

 

هەواڵ:KNNC

 

عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران لە لێدوانێکی نوێیدا ڕایگەیاند: ئەو هەڕەشانەی ئێستا ئیسرائیل لە ئێرانی دەکات لەبارەی هێرشکردنە سەریان، وا نیشانی دەدەن کە ئیسرائیل نیازی هیچ جۆرە هێرشێکی نییە، بەڵکو تەنها شەڕی دەروونی لەگەڵ تاران دەکات.

 

ئاماژەی بەوەشکرد شەڕی دەروونی بەشێکە لە شەڕی ڕاستیینە و ئامانجی ئیسرائیلیش بڵاوکردنەوەی ترسی و تۆقاندنی گەلی ئێرانە، بەڵام سەرکەوتوو نابێت، چونکە ئێرانییەکان ڕاهاتوون لەگەڵ ئەو شەڕانەی کە ساڵانێکە لەژێر دروشمی (هەموو بژاردەکان لەسەر مێز) بە ئێران دەفرۆشرێت.

 

وەزیری دەرەوەی ئێران وتیشی، شەڕی 12 ڕۆژە شکستی ئەمەریکا و ئیسرائیلی دەرخست و بۆ هەمووان ڕوون بوویەوە کە ئەوان ناتوانن بە خواستی خۆیان ئامانجەکانیان بەدیبهێنن و هەرچییەک کە بیانەوێت بیسەپێنن، هەرچەندە ئێران لەگەڵ شەڕدا نییە بەڵام ئامادەی هەموو ڕووبەڕووبوونەوە و بەرەنگارییەکە لە ئاستی مرۆیی و سەربازیی.

 

لەبارەی پرسی ئەتۆمەوە عەراقچی وتی، فشاری سەربازیی تاکنەلۆژیا و خواستی گەلان لەناونابات، ئێران ئامادەی دانوستانە و لە هیچ هەڕەشە و گوڕەشەیەک ناترسێت کە بیانەوێت بەجۆرە ملکەچی خواستەکانیانی بکەن، چونکە سەلمێنراو کە دانوستان تاکە بژاردەیە و هەموو ڕێگەکانی دیکە بێئەنجامن.

 

لە کۆتایی قسەکانیدا عەباس عەراقچی ڕووی کردە هەمووان وتی "با بزانن سەرباری هەمووشتێک لەبەرامبەر دوژمناندا کە کە درێغی ناکەن لە ئەنجامدانی تاوان و پێشێلکاریی، ئێمە  پابەندین بە دیپلۆماسییەت، لە هەمان کاتیشدا لە بەرزترین ئاستی ئامادەییداین بۆ بەرگریکردن لە سەروەریی و بەرژەوەندییە نیشتمانییەکانمان."

58 جار خوێندراوەتەوە