موقتەدا سەدر باڵی چەکداریی ڕەوتەکەی سڕکرد و دەڵێت نایەوێت تۆمەت ئاڕاستەی سەرایا سەلام بکرێت.
هەواڵ:KNNC
موقتەدا سەدر ڕێبەری
ڕەوتی نیشتیمانیی شیعە لەکارخستنی سەرایا سەلامی ڕاگەیاند و ڕایگەیاند نایەوێت تۆمەتی
بیبنەما ئاڕاستی گروپەکە بکرێت.
موقتەدا سەدر لە پەیامێکیدا
ئاماژەی بەوەداوە، بۆ ماوەی شەش مانگ بە تەواوەتی چالاکییەکانی سەرایا سەلام
ڕادەگرێت و بارەگاکانیان دەداخرێن، بڕیارەکەشی بەسڕە و کوت دەگرێتەوە،
لەبارەی هۆکاری
ڕاگرتنەکە موقتەدا سەدر ڕوونیکردوەتەوە، نایەوێت تۆمەتی ئەنجامدانی هێرش و کارە
نابەرپرسانەکان ئاڕاستەی گروپەچەکدارییەکەی ئەو بکرێن لە کاتێکدا ئەنجامیان نەداوە،
چونکە خەریکن ئەو هێرشانەی کە لایەنی سێهەم ئەنجامیان دەدات دەیخەنە ئەستۆی سەرایا
سەلام و ناوبانگی لەکەدار دەکەن، هەربۆیە هەموو شت ڕادەگرێت و ناوبانگی سەرایا سەلام
بۆ ئەو لە بوون و ئامادەییان لە گۆڕەپانەکە گرنگترە...
364 جار خوێندراوەتەوە