ئاماری کوژراوانی ڕووداوەکەی ئوستورالیا بۆ 16 کەس بەرزبوویەوە و دەیان کەسیش برینداربوون.
هەواڵ:KNNC
ژمارەی ئەو
کەسانەی کە لە ھێرشە چەکدارییەکەی دوێنێ یەکشەممە کرایە سەر ئاھەنگێکی جووەکان کە
لە شاری سیدنی لە ئوسترالیا کوژراون، گەیشتە 16 کەس.
پۆلیسی نیو
ساوس وێڵز لە ھەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئیکس ڕایگەیاند: بەپێی دوایین
ئامار، ژمارەی ئەو کەسانەی کە لە ھێرشە چەکدارییەکەی دوێنێ بۆ سەر ئاھەنگی جووەکان
لە شاری سیدنی کوژراون، بەرزبووەتەوە بۆ16 کەس و 40 کەسیش برینداربوون.
پێشتر
میدیاکانی ئیسرائیل بڵاویان کردبووەوە کە ھێرشه چەکدارییەکە، لەلایەن دوو کەسەوە
ئەنجامدراوە.
دوێنێ یەکشەممە
لە میانی بەڕێوەچوونی ئاھەنگێکی جووەکان کە لە کەناری بۆندی لە شاری سیدنی تایبەت
بە جەژنی "حانوکا" هێرشی چەکداریی کرایە سەر بەشداربووان و تەقەیان
لێکرا، کریس مێنز سەرۆکوەزیرانی ویلایەتی نیو ساوس وێڵزیش ڕایگەیاند کە یەکێک لە
ئەنجامدەرانی ھێرشەکە، لەلایەن ھێزەکانی پۆلیسەوە کوژراوە و ئەوەی دیکەیش
دەستگیرکراوە...
58 جار خوێندراوەتەوە