عەلی ئەکبەر ولایهتی، ڕاوێژکاری ڕێبەری باڵای ئێران بۆ
کاروباری نێودەوڵەتی دوپاتیكردهوه: ئێران بە ڕێنوێنی خامنەیی بەردەوام دەبێت لە
پاڵپشتی هێزەکانی مقاوهمه لە ناوچەکە.
هەواڵ:KNNC
ولایهتی جەختی کردهوه ، كه ئەو پشتیوانییە لە
چوارچێوەی ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو هەڕەشە بەردەوامانەیە کە وڵاتان و گەلانی ناوچەکە
دەکەنە ئامانج.
بهپێی راگهیهنراوێكی نوسینگهی ناوبراو حزبوڵڵا یەکێک لە پایە سەرەکییەکانی
بەرەی مقاوهمه پێکدەهێنێت"، دووپاتیشیکردەوە کە "زیادبونی فشارە سیاسی
و میدیاییەکان بۆ داماڵینی چەک لە چوارچێوەیەکی پرۆژهیهكی فراوانتردا دێت، کە
ئامانجی لاوازکردنی تواناکانی بەرگریی لوبنانە و سەپاندنی هاوکێشەکانی خزمەتکردنی
بەرژەوەندییەکانی ئیسرائیلە لە ناوچەکەدا".
ولایهتی دوپاتیكردهوه كه حزبوڵا چهك دانانێت و مافی خۆیەتی بەرگری لە لوبنان بکات و وەڵامی هەر هێرشێکیش لە کاتێکی گونجاو
و بە شێوازی دروست بداتەوە.
101 جار خوێندراوەتەوە