نوسینگەی ڕاگەیاندنی سودانی بڵاویكردهوه؛ كه
كارتی نیشتمانیی و كارتی زانیاری تێكهڵ بهیهكتری دهكرێن.
بهپێی راگهیهنراوهكه ئهمرۆ محەمەد
شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، کۆبوونەوەیەکی سەبارەت بە پڕۆژەی کارتی
نیشتمانی یەکگرتوو و تێکەڵکردنی لەگەڵ کارتی زانیاری ئەنجامدا و بڕیاری یەكخستنی
هەردوو كارتەكەی دا.
هەواڵ:KNNC
ئاماژه بهوهشكراوه، كه کۆبوونەوەکە
پێداچوونەوەی بە ڕاسپاردەکانی پڕۆژەکە کردووە، کە بریتی بوون لە پەسەندکردنی
سیستەمی کارتی نیشتمانی یەکگرتوو وەک سیستەمی ناوەندی بۆ بەڕێوەبردنی زانیارییە
کەسییەکانی هاووڵاتیان، زیادکردنی داتای کارتی زانیاری و بەکارهێنانی کارتی
نیشتمانی یەکگرتوو بەبێ پێویستی بە کارتی نیشتهجێبون(زانیاری).
ئاماژەی بەوەشکردووە، “لە کۆبوونەوەکەدا
پێداچوونەوە بە پەرەپێدانی سیستەمی ئەلیکترۆنی کارتی نیشتمانی یەکگرتوو کراوە بۆ
پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی زیادە، وەک گۆڕینی زانیارییەکانی نیشتەجێبوون، داوای
کۆپی تۆمارەکانی تۆمارکردن و گۆڕینی باری هاوسەرگیری، شانبەشانی خزمەتگوزارییەکانی
دیکەی پەیوەست بە کارتی یەکگرتوو.
هاوكات لهلایهن سودانیهوه داواكراوه كه پڕۆژەکە بەخێرایی تەواو بکرێت بۆ ئهوهی بارگرانی لەسەر هاووڵاتیان كهمبكرێتهوه له ژمارەی
بەڵگەنامەی پێویست بۆ فەرمانگەکانی حکومەت.”.
.
3403 جار خوێندراوەتەوە