وته‌بێژی حكومه‌تی عێراقی: كۆتایی هاتنی ئه‌ركی یۆنامی یه‌كێكه‌ له‌بڕیاره‌ ستراتیژییه‌كانی به‌غداد

KNN : Kurdish News Network
04:06 - 14/12/2025
عێراق
+
-

باسم عه‌وادی وته‌بێژی حكومه‌تی عیراق له‌لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: بڕیاری كۆتاییهێنان به‌ئه‌ركی یۆنامی له‌م وڵاته‌ یه‌كێكه‌ له‌بڕیاره‌ ستراتیژییه‌كانی به‌غدا له‌پاڵ بڕیاری كۆتاییهێنان به‌ئه‌ركی هاوپه‌یمانیی نێو ده‌وڵه‌تی دژ به‌داعش كه‌ له‌ ئه‌یلولی داهاتوو كۆتایی به‌ئه‌رك و كشانه‌وه‌یان دێت.

 

هەواڵ:KNNC

سه‌باره‌ت به‌كۆتاییهاتنی ئه‌ركی یۆنامی له‌عێراق ،عه‌وادی دوپاتیكرده‌وه‌،كۆتاییهانی ئه‌و ئه‌ركه‌ وێستگه‌یه‌كی گرنگه‌ له‌ ڕووگه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌روه‌ری بۆ عێراق و راشیگه‌یاند: ئه‌ركی یۆنامی له‌پاڵ كاری سیاسیدا رۆڵی تر له‌پشتیوانی  ئاشته‌واوی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و گفتوگۆی هه‌رێمایه‌تی له‌عیراق ده‌بینی.

 

وته‌بێژه‌كه‌ی حكومه‌تی عیراق ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد ، قۆناغی پاش كۆتاییهاتنی ئه‌ركی یۆنامی پشت به‌سازان و میكانیزمێكی نوێ بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان ده‌به‌ستێت و بۆ له‌مه‌ودوا غولام محه‌مه‌د ئیسحاق جێگری نوێنه‌ری تایبه‌تی ئه‌مینداری گشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان ئه‌ركی هه‌ماهه‌نگی نێوان حكومه‌تی عیراق و نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان له‌ئه‌ستۆ ده‌گریت.

74 جار خوێندراوەتەوە