پێش ساڵی نوێ سوننەکان کاندیدی خۆیان بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمان
یەکلادەکەنەوە و ئێستا سێ کەس کێبڕکێی وەرگرتنی پۆستەکە دەکەن.
هەواڵ:KNNC
سەرچاوەیەک لە هاوپەیمانی
عەزم ڕایگەیاند: لە دواکۆبوونەوەی
ئەنجومەنی سیاسی سوننەكاندا کە دوینێشەو ئەنجامدرا، وردەکارییەکانی تایبەت بە کاندیدکردنی
سەرۆکی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەپێی پێوەرە دیاریکراوەکان تاوتوێ کراوە و بەوپێیەش ئێستا ژمارەی کاندیدەکان لە شەش کەسەوە بۆ سێ کەس کەمکراوەتەوە،
ئاماژەی بەوەشکردوە، نیمچە
كۆدەنگییەک هەیە لەسەر هەڵبژاردنی موسەننا سەمەڕائی، بەهۆی هەڵوێستەچەسپاو و
مامەڵە میانڕەوەکانی لەگەڵ لایەنە سیاسییەکاندا.
لەلایەکی دیکەوە
سەرچاوەیەک لە حزبی تەقەدوم وتی، محەمەد حەلبوسی سەرۆکی حزبەكە ناوی خۆی لەنێو
کاندیدەکانی ئەو پۆستەدا خستووەتەڕوو، هاوشانی موسەنا سامەڕائی، سەرۆکی هاوپەیمانی
عەزم و، سابت محەمەد عەباسی، وەزیری بەرگریی.
جەختی لە بەردەوامیی
کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی سوننەکان کردەوە، تا کاتی دیاریکردنی کاندیدێک بۆ سەرۆکی
پەرلەمان کە پێشبینی دەکرێت لە 10 ڕۆژدا و پێش ساڵی نوێ بگەنە ڕێککەوتن و دواتریش
شیعە و کوردەکان لە کاندیدەکەیان ئاگەدار بکەوە تا بگەنە کۆدەنگی سیاسیی...
121 جار خوێندراوەتەوە