لە هێرشێکی چەکدارییدا لە سوریا سێ سەربازیی
ئەمەریکیی کوژران و دۆناڵد ترەمپ دەڵێت تۆڵەیان دەکەینەوە.
هەواڵ:KNNC
لە هێرشیکی چەکداراییدا لە تەدموری سوریا، سێ
سەربازی ئەمەریکی کوژران و سێ سەربازی دیکەش برینداربوون، هەرزوو لایەنی
ئەمەریکیی هێرشەکەیان خستە ئەستۆی ڕێکخراوی داعش.
دۆناڵد ترمەپ سەرۆکی ئەمەریکا دوابەدوای هێرشەکە
ڕایگەیاند: تۆڵەی توند و تەواوەتیمان دەبێت بۆ کوژرانی سێ سەرباز و برینداربوونی
سێ سەربازەکەیان، ڕووداوەکە ئاسان تێناپەڕێت.
ترەمپ ئاماژەی بەوەشکرد، هێرشەکە دژی ئەمەریکا لەلایەن
داعشەوە ئەنجامدراوە لە شوێنێکی مەترسیداری سوریا کە تا ئێستا کۆنترۆڵ نەکراوە.
لیندسی گراهام کە سیناتۆرێکی ئەمەریکییە،
لەبارەی هێرشەکەوە وتی، هەموو ئەوانەی لە سوریا خزمەت دەکەن دەبێت پارێزراوبن و
دڵنیایی بدرێت لە چالاکبوونەوە و زیندووبوونەوەی داعش لەو پێناوەدا.
پاش ڕووداوەکە فەرماندەی ناوەندیی
ئەمەریکا-سێنتکۆم لەبارەی هێرشبەرەکەوە ڕایگەیامد: چەکدارەکە داعش بووە و ڕاستەوخۆ دوای هێرشەکە کوژراوە...
218 جار خوێندراوەتەوە