ئیسرائیل و میسر گرێبه‌ستێك به به‌های نزیكه‌ی 35 ملیار دۆلار له‌كه‌رتی
وزه‌دا واژۆ ده‌كه‌ن.
هەواڵ:KNNC
سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل ئاشكرایكرد، كه گریبه‌ستێكیان له‌گه‌ڵ
میسر واژۆ كردوه له‌بواری وزه‌دا كه به‌هاكه‌ی ده‌گاته نزیكه‌ی 35 ملیار دۆلار.
ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه بنیامین
نەتەنیاهۆ رایگەیاند: وڵاكه‌یان له‌گه‌ڵ
میسر گەورەترین گرێبەستی گازی لە مێژووی ئیسرائیل‌دا واژۆ كردوه كه بەهاكه‌ی 34.7
ملیار دۆلاره، لەو بڕەش 58 ملیاری دەچێتە نێو گەنجینەی دەوڵەتەوە.
سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد گرێبەستەکە لەگەڵ
کۆمپانیای شیڤرۆنی ئەمریکی و هاوبەشە ئیسرائیلییەکانە بۆ دابینکردنی گاز بۆ میسر
كه بڕه‌كه‌ی نزیکەی 130 ملیار مەترسێجایه تا ساڵی 2040 یاخود تاوه‌كو ته‌واوبونی
ئه‌و بڕه‌ی له‌سه‌ری رێككه‌وتون به‌رده‌وام ده‌بێت.
122 جار خوێندراوەتەوە