هاکان فیدان: ئیسرائیل پاڵپشتی هەسەدەیە و داعش بیانوی هێزدانە بە کورد

KNN : Kurdish News Network
10:37 - 14/12/2025
کوردستان
+
-

هاکان فیدان دەڵێت کورد و هەسەدە لە ئیسرائیلەوە چاوقاییمی وەردەگرن و ئەو پاڵپشتییانە، ناشبێت چیتر بەرنگاربوونەوەی داعش ببێتە هۆی هەژمونگەرایی کوردەکان.

 

 

هەواڵ:KNNC

 

 

هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا لە نوێترین لێدوانیدا ڕایگەیاند: هێزەكانی سوریای دیموكرات-هەسەدە كە ڕێكخستنی پارتی کرێکارانی کوردستان-پەکەکە یە و لە هەناوی یەکینەکانی پاراستنی گەل-یەپەگەوە هاتووە، کورد و هەسەدە بوێری و پشتیوانی ڕاستەوخۆ لە ئیسرائیلەوە وەردەگرن، ئیسرائیل بە ئاشکرا پاڵپشتییان دەکات ئەگەر نا ناتوانن بەو جۆرە بڕوابۆخۆبوونە مامەڵە بکەن.

 

 

هاکان فیدان ئاماژەی بەوەشدا، نابێت چیتر بە بیانووی بەرەنگاربوونەوەی داعش کورد و هەسەدە بەهێزبکرێن و ڕێگە بە فراوانبوونی هەژمونیان بدرێت، دەبێت ئیتر کۆتایی بەو پاساوانە بێت و هەمووان بچنەوە پێگەی خۆیان.

 

 

وتیشی دەبێت کێشەکانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا کە مەبەستی ڕۆژئاوای کوردستانە، بە ڕێگەی دانوستان چارەسەربکرێن، بەگوێرەی ڕێککەوتنی 10ی ئازار، چونکە ئەوەی ئێستا هەیە هەڕەشەیە بۆسەر ئاساییشی تورکیا.

 

 

لەبارەی ئیسرائیلەوە وتی، ئیسرائیل مەترسی گەورە و ڕاستیینەیە بۆ تورکیا لە باشوری سوریا، نەک لەڕووی قەبارەوە بەڵکو لەوڕووەی ئیسرائیل دەستوەردان دەکات و ژینگەیەکی پڕمەترسیی و هەڕەشەی لە سوریا دروستکردوە، بەجۆرێک ئێستا باشوری سوریا مەترسیدارترین ناوچەیە بۆ تورکیا.

 

 

لەبارەی پڕۆسەی چارەسەریی و چەکلەناوبردنی پەکەکەوە وەزیری دەرەوەی تورکیا وتی، ئەنقەرە بە ڕوونی لەگەڵ بابەتەکە دەڕوات و شتێکی نوێشیان لە پەکەکە و هەنگاوی داهاتویان نەبیستوە...

719 جار خوێندراوەتەوە