یه‌كێك له‌رۆژنامه‌نوسه دیاره‌كانی توركیا ئاشكرایكرد، عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان
رابه‌ری زیندانیكراوی په‌كه‌كه چه‌ند داوایه‌كی ئاراسته‌ی حكومه‌تی ئه‌نقه‌ره
كردوه بۆ ئه‌وه‌ی جێبه‌جێبكرێن تاوه‌كو
پرۆسه‌ی ئاشتی له‌توركی سه‌ركه‌وتوو بێت.
هەواڵ:KNNC
سەیگی ئۆزتورک له‌وتارێكیدا كه له‌رۆژنامه‌ی سۆزجو بڵاویكردوه‌ته‌وه ، كه
ئۆجه‌لان دوایكردوه سیستمی حوكمڕانی گۆڕانكاری به‌سه‌ردا بێت و ده‌سه‌ڵاته
خۆجێییه‌كان له‌ناوچه كوردییه‌كان ده‌سه‌ڵاتیان پێبدرێت و پشكیان له‌و نه‌وته هه‌بێت
كه له ناوچه‌ی گاباری كوردستانی باكور ده‌رده‌هێنرێت ئه‌مه جگه له‌پشكی شاره‌وانییه‌كان
له داهاتی ئه‌و كاره‌بایه‌ی له‌وێستگه كاره‌باییه‌كانی سه‌ر به به‌نداوه‌كانی
ناوچه كوردییه‌كان به‌رهه‌م دێت.
وه‌ك ئه‌و رۆژنامه توركه ده‌ڵێت" ئۆجه‌لان داوایكردوه ، زمانی
كوردی ببێته زمانێكی فه‌رمی و هه‌روه‌هاخوێندنی زمانی کوردی لە ناوچەکانی ڕۆژهەڵات
و باشووری ڕۆژهەڵاتی تورکیا، لەسەر بنەمای نەتەوەیی و ئایینی دابین بکرێت.
له‌هه‌مان كاتیش‌دا داوایكردوه له‌كاتی
گه‌ڕانه‌وه‌ی گه‌ریلاكان بۆ نێو ژیانی ئاسایی خۆیان ده‌رفه‌تی كاركردنیان بۆ ده‌سته‌به‌ر
بكرێت و ئاسته‌نگه‌كانی به‌رده‌م مافی به‌شداریكردنیان له‌سیاسه‌تدا بۆ هه‌ڵبگیرێت.
هاوكات داوای هه‌مواركردنه‌وه‌ی مادده‌ی 66ی ده‌ستوری توركیای كردوه كه
به‌پێی ئه‌و مادده‌یه هه‌ر هاوڵاتیه‌ك كه له‌توركیادا بژی و به‌نه‌ته‌وه تورك
ده‌بێت.
651 جار خوێندراوەتەوە