هه‌ردوكۆمپانیای دانه‌گازو نه‌وتی هیلال بڕی دوو ملیۆن
دۆلار پێشكه‌ش به‌زیان لێكه‌وتوانی چه‌مچه‌ماڵ ده‌كه‌ن.
هەواڵ:KNNC
لە چوارچێوەی هاوپەیمانیی پیڕڵ پترۆلیۆم ،هەردوو
کۆمپانیای دانەگاز و نەوتی هیلال ، بڕی دوو ملیۆن دۆلار وەک هاوکاری پێشكه‌ش به
زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی چەمچەماڵ دەکەن.
ئەو دوو کۆمپانیایە له‌راگه‌یه‌نراوێكیاندا بڵاویانكردوه‌ته‌وه ،
بەهۆی ئەو شەپۆلە باران و لافاوەی رووی لە ناوچەکە کردووە و زیانی گیانی و مادیی
لێکەوتووەتەوە، بڕیاریان داوە بڕی دوو ملیۆن دۆلار پێشكه‌ش به خێزانە
زیانلێکەوتووەکان بکەن و هاوكارییه‌كه‌ش به‌هه‌ماهه‌نگیی لەگەڵ حکومەتی هەرێمی
کوردستان و وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان دابەش دەکرێت.
لایخۆشیه‌وه شاکر واجید شاکر، بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای دانەگاز لە عێراق ده‌ڵێت، "وەک هەستکردن بە بەرپرسیارێتیی مرۆیی و نیشتمانی، ئەم دەستپێشخەرییەیان کردووە، بۆئەوەی لە ته‌ك خەڵکی چەمچەماڵ بن لەم دۆخە سەختەدا و هه‌روه‌ها کار یش دەکەین بۆ تێپەڕاندنی ئەم قەیرانە مرۆییە..
105 جار خوێندراوەتەوە