سەرۆکی بزوتنەوەی حەمماس داوا
لە ئەمەریکا دەکات شەڕ بە ئیسرائیل ڕابگرێت، چونکە حەمماس بە خۆڕاگرییەکەی سەلماندی
کە نابەزێت.
هەواڵ:KNNC
خەلیل حەیە
سەرۆکی بزوتنەوەی حەمماس لە نوێترین لێدوانیدا ڕایگەیاند: پێویستە هەرچی زووە ئەو
شەڕە ڕابگیرێت کە 70 هەزار فەڵەستینی تیا کوژراون، داواشی لە دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی
ئەمەریکا کرد کە فشار لە ئیسرائیل بکات بۆ ئاگربەست و شەڕی پێڕابگرێت.
خەلیل حەیە
وتیشی، بزوتنەوەی حەمماس لە دوو ساڵی ڕابردوودا بە هەموو شێوەیەک بەرەنگاریی
داگیرکارییەکان بووەتەوە بەپێی هەموو پێوەرە نێودەوڵەتییەکانیش بەرگری لەخۆکردن
مافە و ڕێپێدراوە، کەواتە حەمماس سەلماندی کە نابەزێت، بۆیە دەبێت کۆتایی بە
خوێنڕشتن بێت و ئیسرائیل دەستدرێژییەکانی بۆسەر کەرتی غەززە ڕابگرێت.
سەرۆکی بزوتنەوە فەڵيستینییەکە ئاماژەی بەوەسکرد
کە دەبێت وڵاتانی نێوەندگیر دڵنیایی بدەن لە جێبەجێکردنی ئاگربەست و کشانەوەی
ئیسرائیل لە غەززە، چونکە پڕۆسەی داگیرکاریی خاک خێراتربووە و خەڵکەکەش ڕووبەڕووی
گەورەترین کارەساتی مرۆیی بوونەتەوە...
389 جار خوێندراوەتەوە