سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای عه‌له‌وییه‌كان
ده‌ڵێت فیدراڵییه‌ت و نامه‌ركه‌زییه‌ت له‌سوریا ته‌نیا رێگه‌یه بۆ ده‌ربازبون له‌سته‌مكاری.
هەواڵ:KNNC
شێخ غه‌زال غه‌زالی له‌تاراوگه‌وه
راگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه‌و تیایدا دوپاتیكردوه‌ته‌وه؛ حكومه‌تی راگوزه‌ری
سوریا شكستی هێناوه له‌جێبه‌جێكردنی ساده‌ترین ئه‌ركیدا، هه‌ربۆیه ته‌نیا ڕیگه
بۆ یه‌كێتیی و گه‌شه‌كردن و ئاشتی له‌سوریا نه‌ك دابه‌شبوون و جه‌نگ سیستمی فیدراڵیی
و نامه‌ركه‌زییه‌ت و مافی چاره‌ی خۆنووسینه به‌پێی یاسا‌و ده‌ستوور.
به‌پێی هه‌مان راگه‌یه‌نراو
پشتیوانی خۆی بۆ عه‌له‌وییه‌كانی سوریا دوپاتكردوه‌ته‌وه له‌سوربوونیان له‌سه‌ر
هه‌ڵوێستی نه‌گۆڕیان سه‌رباری ئه‌و ئاسته‌نگ و ئاڵنگاریانه‌ی كه هاتونه‌ته به‌رده‌میان
.
شێخ غەزال غه‌زالی راشیگه‌یاندوه؛
كه پێویسته خه‌ڵكی به‌پێی یاسا‌و ده‌سته‌به‌ركردنی مافی ته‌واوو سیستمی فیدراڵیی به‌ڕێوه‌ببرێت نه‌ك پشت به‌ستن به‌گوشارو زۆره‌ملێیی
و گوێرایه‌ڵیی كوێرانه.
104 جار خوێندراوەتەوە