ئەمڕۆ هەینی سەرۆکی ئەنجوومەنی
پارێزگای دیالە، ئاشكرایكرد ، كه به‌نداوی ئه‌ڵوه‌ند كه سێیه‌م گه‌وره به‌نداوی
پارێزگاكه‌یانه سه‌رڕێژ بوه.
هەواڵ:KNNC
عومه‌ر كه‌روی له‌لێدوانێكی
رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: به‌هۆی بارانی لێزمه و لافاوی به‌خوڕه‌وه یه‌كێك له‌گه‌وره
به‌نداوه‌كانی پارێزگاكه‌یان سه‌رڕێژ بوه‌و له‌هه‌مان كاتیش‌دا جه‌ختی له‌سه‌ر درێژكردنه‌وه‌ی
باری ئاماده‌یی بۆ 24 كاتژمێری تر كرده‌وه.
كه‌روی راشیگه‌یاند: رێژەی
سەرەتایی بارانبارین لەم مانگه‌دا لە نێوان
40 بۆ 50 ملیمەتر بووە لە سەرانسەری دیالە، کە زۆرترین بارانبارین لە ناوچەکانی ڕۆژهەڵات
و باکوری پارێزگاکە چڕبووەتەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد،
"بەنداوی ئەڵوەند کە سێیەم گەورەترین بەنداوە لە دیالە توانای تەواوی خۆی گەیشتوەتە
39 ملیۆن مەتر سێجا، بەمەش دەبێتە یەکەم بەنداو کە لەم وەرزەدا پڕببێتەوە. ئێستا یەدەگێکی
ستراتیژی گرنگ بۆ قەزای خانەقین پێکدەهێنێت، جا ئه‌وه بۆ دابینکردنی ئاوی خواردنەوە یاخود ئاودێری بێت.
378 جار خوێندراوەتەوە