عێراق دۆلار بە نرخی فەرمی ناداتە بازرگانانی هەرێمی کوردستان

KNN : Kurdish News Network
09:15 - 11/12/2025
کوردستان
+
-

چیتر عێراق دۆلار بە نرخی فەرمی ناداتە بازرگانانی هەرێمی کوردستان و دەبێت ئیتر بازرگانان بە نرخی بازاڕی دۆلار مامەڵەکانیان ئەنجامبدەن.

 

 

هەواڵ:KNNC

 

بەهۆى جێبەجێنەکردنى پێناسى گومرگى عێراق، چیتر بازرگانانى هەرێمى کوردستان ناتوانن لە رێگەى بانکى ناوەندییەوە سوود لە دۆلار بە نرخى فەرمى وەربگرن، ئەمەش وا دەکات بازرگانان روو لە عێراق بکەن بۆ بازرگانیکردن.

 

 

زانیارییەکان دەیخەنەڕوو، کە ئه‌گه‌ر بازرگانانى هه‌رێمى كوردستان نه‌چنه‌ نێو جێبەجێکردنى پێناسى گومرگى عێراقى، کە بە سیستمى ئەسیکۆدا ناسراوە‌ ئه‌وا چیتر له‌ پێدانى دۆلار و له‌  سه‌كۆى دۆلارى بانكى ناوه‌ندی عێراق بێبه‌ش ده‌بن.

 

 

جێبەجێنەکردنى سیستمى ئەسیکۆدا لە هەرێمی کوردستان وادەکات، بازرگانى هه‌رێمى كوردستان پەنابەرن هاورده‌كردنى كاڵاو كه‌ل وپه‌ل ڕوو له‌ ده‌روازه‌كانى عێراق به‌ تایبه‌ت ئوم قه‌سر و مینا، بەوەش بە پێچه‌وانه‌ى ڕابردوو كاڵاو به‌رهه‌م ئه‌وجاره‌ له‌ به‌غداو و ناوچه‌كانى دیكه‌ى عێراقه‌وه‌ به‌ره‌و هه‌رێمى كوردستان دێن نه‌ک له‌ هه‌رێمى كوردستانه‌وه‌ بۆ ناوچه‌كانى دیكه‌ عێراق بچێت...

514 جار خوێندراوەتەوە