ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی ڕوسیا سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ
سەربازانی وڵاته‌كه‌ی دەربڕی به‌بۆنه‌ی سەرکەوتنەکانیان و جەختی لەوە شکردەوە بۆ سه‌ری
ساڵی نوێ سوپاكه‌یان له‌ئۆكرانیا دیاری‌یان بۆ روسیا ده‌بێت.
هەواڵ:KNNC
سه‌رۆكی روسیا راشیگه‌یاند: ئه‌وان لە ساڵی نوێ نزیک
دەبنەوە، وڵاته‌كه‌یان به‌و بۆنه‌یه‌وه ئاماده سازی ده‌كات و هاوڵاتیانیش هەندێکیان
شیرینی ئاماده ده‌كه‌ن و هەندێکی تریشیان
پۆڵا دەتوێننەوە بۆ ئەوەی پیشەسازی بەرگری بەردەوام بێت، هەندێکی دیکەشیان ڕاستەوخۆ
لە بەرەکانی پێشەوە ئەرکەکانیان جێبەجێ دەکەن، و ژیانی خۆیان دەخەنە مەترسییەوە بۆ ئه‌وه‌ی بۆ ئه‌م سه‌ری ساڵه دیاری خۆیان پێشكه‌ش
به‌وڵاته‌كه‌یان بكه‌ن.
ئه‌و لێدوانه‌ی تره‌مپ
دوای ئه‌وه‌هات كه سوپای روسیا توانی كۆنترۆڵی ته‌واوه‌تی شاری سیڤێرسک لە دۆنێتسک بكات .
337 جار خوێندراوەتەوە