بەرپرسێکی حکومەتەکەی شەرع هەڕەشە لە کورد دەکات

KNN : Kurdish News Network
11:54 - 11/12/2025
کوردستان
+
-

بەرپرسێکی حکومەتەکەی شەرع هەڕەشە لە کورد دەکات و دەڵێت ئەگەر هەسەدە بە خۆشیی خۆی تێکەڵی سیاسەتی سوریا نەبێت ئەوا بە زەبری شمشێر دەبرێنە سیاسەتەوە.


هەواڵ:KNNC


سەرباری هەوڵەکانی بنیادنانی سوریای نوێ بە پاراستنی مافی تەواوی پێکهاتەکانی وڵاتەکە، بەرپرسانی دەسەڵاتەکەی ئەحمەد شەرع بەردەوامن لە توندڕەویی بەرامبەر پێکهاتەکانی دیکە.

 

حەسەن عەبدولغەنی وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی سوریا لە لێدوانێکیدا بۆ ساڵیادی ڕوخانی ڕژیمی ئەسەد لە سوریا هەڕەشەی لە کورد کرد و ڕایگەیاند: دەسەڵاتی وڵاتەکە بەڵێنیدا سوریا لە باشورەوە بۆ باکور ڕۆژهەڵات بۆ ڕۆژئاوا یەکبخات.

 

 

وتەبێژەکەی ئەحمەد شەرع پەیامێکی هەڕەشەئامێزی بۆ هێزەکانی سوریای دیموکرات-هەسەدە نارد و وتی، "ئەگەر هەسەدە بە خێر و خۆشیی خۆی نەیەتە نێو سیاسەت، ئەوە بە شمشێرەوە بۆیان دەچین و دەیانهێنین."..



557 جار خوێندراوەتەوە