فەرماندەی سێنتکۆم: ڕێککەوتنی هەسەدە و دیمەشق کلیلی سەقامگیرییە

KNN : Kurdish News Network
01:32 - 11/12/2025
کوردستان
+
-

بەرپرسێکی ئەمەریکیی دەڵێت ڕێککەوتنی هەسەدە و دیمەشق کلیلی سەقامگیریی سوریایە و ئامادەیی واشنتن بۆ بەردەوامی دانوستانەکان دەردەبڕێت.


هەواڵ:KNNC

 

براد کوپەر فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندیی ئەمەریکا-سێنتکۆم باسی لە گرنگی ڕێککەوتنی نێوان هێزەکانی سوریای دیموکرات-هەسەدە و دیمەشق کرد و ئاماژەی بەڕێککەوتنی واژۆکراوی 10ی ئازار کرد.

 
براد کوپەر وتی، سەرکەوتنی یەکخستنی هەسەدە لەگەڵ هێزەکانی حکومەتی سوریا و ڕێککەوتنیان دەبێتە هۆی دروستبونی ژینگەیەکی ئاساییش و ئارام و کلیلی سەقامگیریی وڵاتەکەیە.


بەرپرسەکەی ئەمەریکا ئاماژەی بەوەشکرد، واشنتۆن ئامادەیە پشتگیریی لەگفتوگۆ بەردەوامەکان بکات، لەپێناو سەرکەوتنی دانوستانەکان و گەیشتن بە ڕێککەوتن.


لەبارەی پەیوەندییەکانی ئەمەریکا و سوریاش وتی، هەردوولا بەرژەوەندیی هاوبەشیان هەیە لەپاراستنی ئاشتیی ‌و سەقامگیریی لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا...

158 جار خوێندراوەتەوە