ئه‌مڕۆ هه‌ینی له‌شاری مه‌شهه‌دی خۆرهه‌ڵاتی ئیران له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی
ئه‌و وڵاته‌وه هه‌ریه‌ك له نێرگس محه‌مه‌دی و سپێده گۆلیان ده‌ستگیر كران.
ئاژانسی فرانس پرێس بڵاویكرده‌وه، له‌كاتی رێ‌و ره‌سمی یادكردنه‌وه‌ی تێپه‌ڕبونی
هه‌فته‌یه‌ك به‌سه‌ر مردنی پارێزه‌ر(خه‌سره‌و عه‌لی كوردی)، هێزه ئه‌منیه‌كانی
ئێران هه‌ڵیانكوتاوه‌ته سه‌ر به‌شداربوانی ئه‌و بۆنه‌یه‌و سه‌رئه‌نجام ئه‌و دوو
ژنه چالاكوانه‌یان به‌زه‌بری هێز ده‌ستگیرو زیندانی كردوه.
نێرگس موحه‌مه‌دی كه براوه‌ی خه‌ڵاای نۆبڵی ئاشتی ساڵی 2023 یه له‌مانگی
كانونی دووه‌می 2024 به‌شێوه‌یه‌كی كاتی له‌زیندان ئازادكرا‌و ئه‌مرۆش بۆ جارێكی تر
زیندانی كرایه‌وه .
ته‌قێ ڕەحمانی هاوسه‌ری نێرگس کە لە پاریس نیشتەجێیە، بە ماڵپەڕی
ئێکسی ڕاگەیاندووە کە لە کاتی رێوره‌سمی یادكردنه‌وه‌كه لە شاری مەشهەد لە ڕۆژهەڵاتی
ئەو وڵاتە، لەگەڵ چالاکوانی دیاری ئێرانی سپیدە گۆلیان دەستبەسەر کراون.
127 جار خوێندراوەتەوە