ئه‌مڕۆ هه‌ینی له‌لایه‌ن فرۆكه جه‌نگییه‌كانی سوپای ئیسرائیله‌وه
ژماره‌یه‌ك بنكه‌و باره‌گای چه‌كدارانی حیزبوڵای لوبنانی بۆردومان كران.
هەواڵ:KNNC
سوپای ئیسرائیل بڵاویكرده‌وه ، كه ئه‌و پێگه‌یانه‌ی كه بۆردومان
كراون شوێنی مه‌شق و ڕاهێنانی هێزی ڕه‌زوانی ده‌سته‌بژێری حزبوڵان و له‌هه‌مان كاتیش‌دا
ژێرخانی سه‌ربازیی ئه‌و حزبه به‌سه‌ختی بۆردومانكراوه كه هه‌وڵی خۆ رێكخستنه‌وه
ده‌دات.
سوپای ئیسرائیل جه‌ختی له‌وه‌شكردوه‌ته‌وه كه مه‌شق و راهێنانه‌كانی
حزبوڵا‌و دامه‌زراندنه‌وه‌ی ژێرخانی سه‌ربازی ئه‌و جزبه بۆ جێبه‌جێكردنی ئۆپراسیۆنی
دژ به‌وڵاته‌كه‌یان پێشێلی ئاشكرای لێكتێگه‌یشتنی نێوان به‌یروت و ته‌لئه‌بیبه هه‌ربۆیه
به‌رده‌وام ده‌بن له‌هه‌وڵه‌كانیان بۆ له‌ناوبردنی هه‌ڕه‌شه‌كانی حزبوڵا.
لایخۆشیه‌وه نەواف سەلام، سەرۆکوەزیرانی لوبنان لە وتارێکدا کە لە
ڕۆژنامەی فاینانشیاڵ تایمز بڵاوكراوه‌ته‌وه، دووپاتیکردەوە کە حکومەتەکەی بڕیارله
پرۆسەی "خۆ رێكخستنه‌وه‌ی نیشتمانی" دەدات له‌سه‌ر بنەمای دوو پایەی پێکەوەلکاو،
ئەوانیش سەروەری و چاکسازییە.
به‌وته‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی لوبنان سەروەری پایەی یەکەم پێکدەهێنێت
و جەختی لەوە کردەوەته‌وه کە "هیچ قەوارەیەکی تر جگە لە دەوڵەتی لوبنان بۆی
نییە لە چوارچێوەی خاکەکەیدا خاوەنی چەک بێت"، هەروەها دەوڵەت بە تەنیا دەسەڵاتی
ئەوەی هەیە بڕیار سەبارەت بە شەڕ و ئاشتی بدات.
255 جار خوێندراوەتەوە