ئێران؛ دەیان کەس بەهۆی پەتاوە گیانیانلەدەستدا

KNN : Kurdish News Network
10:46 - 11/12/2025
جیهان
+
-

لە ئێران زیاتر لە 100 کەس بەهۆی پەتاوە گیانیان لەدەستداوە و کاربەدەستێکی تەندروستیی وڵاتەکەش دەڵێت: زۆرینەیان ئەوانەن کە پێکوتەیان وەرنەگرتوە.

 

هەواڵ:KNNC


حسێن کرمانپور سەرۆکی ناوەندی پەیوەندییەکان ‌و ڕاگەیاندنی وەزارەتی تەندروستیی ئێرانیش لەوبارەیەوە ڕایگەیاند: ئەو جۆرە ئەنفلۆنزایەی لەم ڕۆژانەدا بڵاوبوەتەوە لەجۆری (H3N2)ەو لەناوەڕاستی مانگی ڕابردووەوە سەریهەڵداوە، زۆربەی ئەوکەسانەشی بەهۆی ئەم ڤایرۆسەوە گیانیان لەدەستداوە، ئەوانەبون کە پێکوتە(ڤاکسین)یان وەرنەگرتوە، هەروەها ڕێژەی توشبوونیش بە پاتەکە خێراتر و زۆرترە بەراورد بە جۆرەکانی دیکە.

بەهۆی بڵاوبوونەوەی خێرای پەتاکە دەرگای بەشێکی زۆر لە خوێندنگەکان داخراون، به‌گوێره‌ى میدیاکانی ئێران ‌و لێدوانی بەرپرسانی تەندروستی، ئەوەش بەهۆی ئەوەی کە بڵاوبوونەوەی خێرای پەتاکە بەو شێوەیە سەرەتا پێشبینی نەدەکرا شەپۆلی توشبون تا ئەم ئاستە بەرزبێتەوە، بەڵام لەڕۆژانی ڕابردودا بەهۆی زۆریی ژمارەی سەردانیکەران، فشارێکی زۆر لەسەر نەخۆشخانەکان دروستبوە.

 

ئەمساڵ ڤاکسینی ئەنفلۆنزا بەدراوی ئازاد هاوردەی ئێران کراوە،  ئەوەش بوەتە هۆی ئەوەی نرخەکەی دوو هێندە و نیو بەرزبێتەوەو بگاتە 917 هەزار تومەن و زۆرینەی هاووڵاتییان نەتوانن ڤاکسین وەربگرن...

2452 جار خوێندراوەتەوە