ماڵپه‌ڕی ئاكسیۆسی ئه‌مریكی ئاشكرایكرد؛ كه دۆناڵد تره‌مپ ژه‌نه‌راڵێكی ئه‌مریكی ده‌كاته به‌رپرسی هێزی سه‌قامگیریی نێوده‌وڵه‌تی له‌غه‌ززه.
هەواڵ:KNNC
ماڵپه‌ڕه‌كه له‌راپۆراێكیدا بڵاویكردوه‌ته‌وه ،کە دۆناڵد ترەمپ بەنیازە ژەنەراڵێکی ئەمریکی بۆ سەرکردایەتیکردنی هێزی سەقامگیری نێودەوڵەتی لە کەرتی غەززە دەستنیشان بکات.
به‌پێی هه‌مان سه‌رچاوه له‌ماوه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا مایک والتز باڵیۆزی ئەمریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان سەردانی ئیسرائیلی کردووە و هه‌ریه‌ك له بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل و بەرپرسانی دیکەی ئه‌و وڵاته‌ی ئاگادارکردووەتەوە کە ئیدارەی ترەمپ فەرماندەیی هێزی ئاسایشی تایبەتی غەززە دەگرێتە ئەستۆ بە دانانی ژه‌نه‌راڵێك .
ئاکسیۆس ئاماژەی بەوەشكردوه، کە دانانی ژەنەراڵێکی ئەمریکی بەرپرسیارێتی ئەمریکا لە ئاسایش و ئاوەدانکردنەوەی غەززە زیاد دەکات، کە به‌وه‌ش دەتوانێت لە ماوەی زیاتر لە دوو دەیەدا ببێتە گەورەترین پڕۆژەی سیاسی-مەدەنی-سەربازی ئەمریکی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
68 جار خوێندراوەتەوە