ماریا
كۆرینا ماچادۆ سه‌ركرده‌ی ئۆپۆزسیۆنی ڤه‌نزویلا كه خاوه‌نی خه‌ڵاتی نۆبڵیشه له‌كۆنگره‌یه‌كی
رۆژنامه‌وانی له‌ئۆسلۆی پایته‌ختی نه‌رویژه‌وه مژه‌ی ئه‌وه‌ی دا كه به‌منزیكانه
وڵاته‌كه‌یان ده‌بێته ده‌وڵه‌تێكی رۆشن و دیموكراسیی و ئازاد.
هەواڵ:KNNC
ماچادۆ
دوپاتیكرده‌وه كه به‌تامه‌زرۆییه‌وه له‌چاوه‌ڕوانی ئه‌و رۆژه‌دایه ڤه‌نزویلا
ئازاد ببێت و وتیشی دیموكراسی به‌بێ ئازادی نایه‌ته ئاراوه.
ماچادۆی
ته‌مه‌ن 58 ساڵان كه له‌تاراوگه ده‌ژی داوای له‌كۆمه‌ڵگه‌ی نێو ده‌وڵه‌تی كرد هاوكاربن
له‌راگرتنی ئه‌و توندوتیژی و سه‌ركوتكردنه‌ی له‌سه‌ر ده‌ستی رژێمی نیكۆلای مادۆرۆی
سه‌رۆكی ڤه‌نزویلا ئه‌نجام ده‌درێت.
هاوكات
به‌ناڕاسته‌وخۆ پشتیوانی خۆی بۆ ئه‌و رێكاره سه‌ربازییانه پیشاندا كه له‌لایه‌ن
ولایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا له‌ناوچه‌كانی ده‌روبه‌ری ڤه‌نزویلا گیراونه‌ته
به‌ر بۆ لاوازكردنی رژێمه‌كه‌س مادۆرۆ
155 جار خوێندراوەتەوە