فەرماندەیەکی هەسەدە: سوریا بژاردەی سێهەمی لەبەردەمدا نییە

KNN : Kurdish News Network
01:22 - 10/12/2025
کوردستان
+
-

فەرماندەیەکی هەسەدە دەڵێت: بژاردەی سێهەم بوونی نییە و یان هەمووان لە سوریادا یەکسان دەبن و یان سیستم دەبێتە ناوەندی و دیکتاتۆرییەت، پەیامی کوردیش ڕوونە کە لەگەڵ چ بەڕێوەبردنێکدایە.


هەواڵ:KNNC


ئەبو عومەر ئیدلیبی فەرماندەی باکوری هێزەکانی سوریای دیموکرات-هەسەدە ڕایگەیاند: زیاتر لە دوو سەد ساڵ لەمەوبەر ئەمریکا نەیتوانی یەکڕیزی بەدیبهێنێت، نەک لەبەر ئەوەی گەل ئامادە نەبوو پێکەوە بژین، بەڵکو لەبەر ئەوەی یەکییەتی بەبێ پەیمانی نیشتمانی و بەبێ گەرەنتی و بەبێ دادپەروەری پێشنیاز کرا.


قەوارەی پارچە پارچەبوون دەترسان لە گەڕانەوەی ستەمكاری، یەکگرتووییان بە دروشم و هێز سەرکەوتوو نەبوو، بەڵکو تەنیا کاتێک سەركەوتوو بوو كە بە دەستور ڕێکخراو و، هەمووان لە سایەی یاسادا كۆبونەوە، لەبری ئەوەی بیانخاتە ژێر دەسەڵاتێکی ناوەندی دڕندە.

ئاماژەی بەوەشداوە سوریا بە قۆناغێکی هەستیاری هاوشێوەدا تێپەڕدەبێت ساتێکی هاوشێوەو هەستیاردا تێدەپەڕێت، ئێمە لەبەردەم بژاردەی واقیعیداین، کە سێیەمی نییە.


یان ناوەندگەرایی بەرهەم دەهێنینەوەو تاكڕەویكردن لە بڕیاردان بەناوی یەکڕیزییەوە، یان پەیمانێکی نیشتمانی نوێ دادەمەزرێنین کە بناغەی یەکدەوڵەت دادەنێت، کە دادپەروەرییەکەی بەهێزیبكات، سەقامگیربێت بە هاوبەشی ڕۆڵەكانی، تيایدا بەرژەوەندی سوریا لە سەرووی هەموو شتێکەوە بێت، نەک تەنها دروشم.

وتوشیەتی پەیام و هەڵوێستی کورد و هەسەدە بۆ حکومەتی کاتيی ڕوونە، یەکێتی نە لە ڕێگەی پەراوێزخستن و نە بە سەپاندنی زەمینی ڕاستیی بە دینایەت، بەڵکو لە ڕێگەی لێکتێگەیشتن و هاوبەشی و داڕشتنی دەستورێکی دادپەروەرانە دەبێت، کە یەکییەتی وڵات و کەرامەتی هەموو رۆڵەكانی بپارێزێت.

 

یەکڕیزی ڕاستەقینە بە نەهێشتنی جیاوازیەکان بونیاد نانرێت و بە ڕێکخستنی ئەو جیاوازییانە دەبێت لەناو یەک نیشتیماندا، جیاوازی هێزی دەوڵەتی نوێیە نەک لاوازیی...

23 جار خوێندراوەتەوە