سودانی بڕیاریدا بە هاوکارییکردنی زیانلێکەوتوانی لافاوەکەی هەرێم

KNN : Kurdish News Network
10:33 - 10/12/2025
کوردستان
+
-

سودانی بڕیاریدا بە هاوکارییکردنی زیانلێکەوتوانی لافاوەکەی هەرێمی کوردستان و فەرمانیکرد بە ناردنی تیمەکانیان.

 

هەواڵKNNC


محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا هاوکارییکردنی زیانلێکەوتوانی لافاوەکەی ئەمجارەی هەرێمی کوردستانی ڕاگەیاند.

 

بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، محەممەد شیاع سودانی وەزارەتی دارایی عێراقی ڕاسپاردووە پارەی فریاگوزاریی تەرخان بکات، بەمەبەستی دابینکردنی هەموو پێداویستییەکی پێویست بۆ هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان.

 

هاوکات سەرۆکوەزیرانی عێراق، ناوەندی نیشتیمانیی بۆ بەڕێوەبردنی قەیران و کارەساتەکانی لە وەزارەتی ناوخۆ و لایەنە پەیوەندیدارەکان ڕاسپاردووە، بۆ ئەوەی بەپەلە هاوکاریی و پاڵپشتیی لۆجستی پێشکەش بە ناوچە زیانلێکەوتووەکان بکەن...

35 جار خوێندراوەتەوە