بارانبارین بەردەوامە و تەواوی بەنداو و پۆندەکانی گەرمیان سەرڕێژبوون.
هەواڵ:KNNC
شەپۆلی بارانبارینی بەخوڕ و بەهێز بەردەوامە و تەواوی بەنداو و پۆندەکانی
گەرمیانیش سەرڕیژیان کرد.
بەپێی زانیارییەکان، لەم شەپۆلە بەهێزەی بارانبارین هەرسێ بەنداوەکەی سنوری
گەرمیان کە بریتین لە باوەشاسوار و ئاوەسپی و توەجاڕ، لە سنوری گەرمیان سەرڕێژبوون
و ئێستا ئاویان لەبەر دەڕاوت.
بەنداوی
باوەشاسوار لە کفری و بەنداوی ئاوەسپی لە خان بەنداوی تورەجاڕ لە شێخ تەویل، کە بە
هەرسێکیان، نزیکەی 30 ملیۆن مەتر سێجا ئاو دەگرن پڕئاوبوون و ئێستا گەرمیان خاوەنی
سێ بەنداوی پڕ لە ئاوە، ئێستا ئاو بەسەریاندا ڕێدەکات.
214 جار خوێندراوەتەوە