ئاڵدار خەلیل: لە سوریا تەنها ناوەکان گۆڕاون

KNN : Kurdish News Network
10:42 - 09/12/2025
کوردستان
+
-

ئاڵدار خەلیل دەڵێت ئەوەی لە سوریا گۆڕاوە تەنها ناوەکانن و هیچ ئەگەرێک نییە کە دەسەڵاتی ئێستا دان بە بوونی کورددا بنێت.

 

ئاڵدار خەلیل ئەندامی دەستەی هاوسەرۆكایەتی پارتی یەكێتی دیموكرات-پەیەدە و ئەندامی شاندی دانوستانکاری کورد لەگەڵ دیمەشق، ڕایگەیاند: ئەوەی لە سوریا گۆڕاوە تەنها ناوەکان و ئەوانەن کە لە دەسەڵات و حکومەتتدان، ئەگەر نا هیچ گۆڕانکارییەک لە بیری بەڕێوەبردندا ڕووی نەداوە، حکومەتی ئێستا بەردەوامە لەسەر نکۆڵیکردن لە بوونی کورد و هیچ ئاماژە و ئەگەرێک نییە کە دان بە بوون و مافی کورددا بنێت،

 

سەرکردە کوردەکە وتی، وەک شاندی دانوستانکار پەیامێکیان بۆ ئەحمەد شەرع نارد سەبارەت بە پێشوازیکردن لە وەفدی کوردى کە من ئەندامم تیایدا، بەڵام تا ئەمڕۆش وەڵامی نەداوەتەوە، ئیتر چۆن چاوەڕوانی دەرئەنجامێکی جیاواز لە حکومەتی ڕاگوزەر بکرێت، لە کاتێکدا هەمان شێوازەکانی دەسەڵاتی پێشووی گرتوەتەبەر.

 

ئاڵدار خەلی وتی، حکومەتی دیمەشق خۆسەپێنە و سەپاندنی هەژموونی گروپێکی دیاریکراو بەسەر هەموو پێکهاتەکانی سوریادا جێگەی پەسەندکردن نییە، پێویستە هەموو پێکهاتەکان بەشداری لە لیژنەی داڕشتنی دەستوربن.

ئاڵدار خەلیل ئەوەشی ئاشکراکرد، ئەگەر لەگەڵ حکومەتی ڕاگوزەر لەبارەی بە سیستمی حوکمڕانیی لە سوریا ڕێكنەكەوین، ئەوا دەبێت ڕیفراندۆمێکی لە سەرتاسەری وڵات ئەنجام بدرێت و کوردیش ئامادەیە بۆ ئەنجامدانی ریفراندۆم لە سوریا لەبارەی سیستەمی حوکمڕانیی...

39 جار خوێندراوەتەوە