سەرۆکوەزیرانی
عێراق دیاری دەکرێت و چوارچێوەی هەماهەنگی دەڵێت: دەبێت ئەو کەسە پارێزەری
بەرژەوەندییەکانی وڵات بێت.
هەواڵ:KNNC
هاوپەیمانی چوارچێوه‌ی
هه‌ماهه‌نگی کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی نوسینگه‌ی عه‌بدولحسێن موسه‌وی، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی
نه‌هجی نیشتمانی كۆبوه‌ته‌وه ئەنجامدا و تاووتوێی پرسی دایریکردنی کاندیدی
سەرۆکوەزیران و شایسەتەکانی دیکەی حکومەتی داهاتوو پرسەکانی پەیوەست بە دۆخی
وڵاتیان کرد.
له كۆبونه‌وه‌كه‌دا،
محه‌مه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، دوایین پێشهاته ئه‌منی و سیاسییه‌كانی
خستونه‌ته‌ڕو و جه‌ختی له گرنگی به‌رده‌وامی و هه‌ماهه‌نگیی هه‌وڵه‌كان كردۆته‌وه
بۆ به‌هێزكردنی سه‌قامگیریی قۆناغه‌كه.
له ڕاگەیەندراوی
چوارچێوەکەدا هاتوە، كۆبونه‌وه‌كه به‌ره‌پێشچونی گرنگی به‌خۆیه‌وه بینیوه له
گفتوگۆكان له‌باره‌ی دیاریكردنی كاندیدی سه‌رۆکوه‌زیرانی داهاتوی عێراق و له‌وباره‌یه‌وه
، تاوتوێی گفتوگۆكانی ئێستایان له‌گه‌ڵ هێزه نیشتمانییه‌كانی دیكه‌و هێزه‌كانی
ناو چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی كردوه، بە ئامانجی رێككه‌وتن له‌سه‌ر ڕه‌چاوكردنی چه‌ند
واده‌یه‌كی دیاریكراو بۆ ته‌واوكردنی ڕێكاره‌كانی یه‌كلاكردنه‌وه‌ی شایستەکان.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه،
چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی پێشوازی له‌و هه‌نگاوانه كردوه كه ده‌بنه مایه‌ی به‌هێزكردنی
كاری هاوبه‌ش له‌نێوان هێزه سیاسییه‌كان له یه‌كخستنی هه‌ڵوێسته‌كان به‌رامبه‌ر
به ئاڵه‌نگارییه‌كانی ئێستا و پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكانی وڵات...
33 جار خوێندراوەتەوە